سه ر دا نه كا ن

٢٤‏/٠٨‏/٢٠١١

مردوكه ده كريته كوره وه


بسم الله الرحمن الرحيم

ئه‌بو هوره‌یره‌(خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی:(ئه‌وكاته‌ی مردوو ده‌خرێته‌ گۆڕه‌وه‌ گوێی له‌ ده‌نگی پێلاَوی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌بۆ ناشتتنی ئاماده‌بوون كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر مو سڵمان بێت ئه‌وا كاره‌ باشه‌كانی ده‌وری ده‌ده‌ن نوێژ له‌لای سه‌ریه‌وه‌ ڕۆژوو لای ڕاستی و زه‌كات لای چه‌پی و چاكه‌كانی تری وه‌ك خێر سیلی ڕه‌حم و باش جوولانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكا لای قاچه‌كانی ئینجا فریشته‌ی پرسیار له‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆ ده‌چن نوێژ ناهێڵێت هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌كانی تره‌وه‌ كرده‌وه‌ باشه‌كان ناهێڵن پاشان پێی ده‌ڵێن دابنیشه‌ ئه‌ویش داده‌نیشێت له‌و كاته‌دا وای پێشان ده‌ده‌ن كه‌ خۆر خه‌ریكه‌ ئاوا ده‌بێت لێی ده‌پرسن ڕت چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه‌ی كه‌ده‌ی ووت من ڕه‌وانه‌ كراوی خوام ئه‌ویش ده‌ڵێت جارێ وازم لێ بێنن با نوێژه‌كه‌م بكه‌م پاش ئه‌وه‌ وه‌لاَم ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ مه‌به‌ستتان(محمد) ه‌ من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ڕه‌وانه‌ كراوی خوایه‌ و چی ڕاستی و حه‌قه‌ لای خواوه‌ به‌ئێمه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ پێی ده‌ڵێن ڕاست ده‌كه‌ی له‌ژیانتا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوویت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش مردیت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زیندوو ده‌كرێیته‌وه‌ ئیتر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ جێگه‌كه‌ته‌ له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌ویش زۆر دڵخۆش ده‌بێت ئینجا ده‌رگایه‌كی دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌ربچوویتایه‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ت ده‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆش ده‌بێت پاشان گۆڕه‌كه‌ی حه‌فتا گه‌ز بۆ فراوان ده‌كه‌ن وبۆ ڕووناك ده‌كرێته‌وه‌ (ڕووحی) به‌یه‌كێك له‌دره‌خته‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رمووێت(یثبت الله‌ الذین أمنوا بالقول الثابت فی الحیاه‌ الدنیا وفی الاخره‌)(ابراهیم:27)

به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه‌ كافربێت ئه‌وه‌ كه‌له‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن هیچ شتێك نییه‌ پرێزگاری لێ بكات هه‌روه‌ها له‌لاكانی تریشه‌وه‌ ئینجا پێ ده‌وترێ دابنیشه‌ ئه‌ویش به‌ترس و خۆفێكی زۆره‌وه‌ داده‌نیشێت لێی ده‌پرسێن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر؟ ئه‌ویش ناوی نازانێت كه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان (محمد)ه‌ ده‌ڵێت هیچ ده‌رباره‌یه‌وه‌ نازانم گوێم لێ بووه‌ خه‌ڵكی باسیان كردووه‌ له‌ژیانتا به‌و شێوه‌یه‌ ژیایت وله‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش مردیت و هه‌رواش زیندوو ده‌بیته‌وه‌ ده‌رگای دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ شوینه‌كه‌ی خۆی بۆ دیاری ده‌كه‌ن ئه‌ویش خه‌مێكی زۆر ده‌خوات پاشان ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خواپه‌رست بوویتایه‌ ئیره‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌تبارده‌بێت ئینجا گۆڕه‌كه‌ی دێته‌وه‌ یه‌ك هه‌موو په‌راسووه‌كانی ده‌هاڕێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رمووێت: (فإن له‌ معیشه‌ ضنكا ونحشره‌ یوم القیامه‌ اعمی)(طه‌:124)

(حدیث صحیح اخرجه ابن حبان والطبرانی)


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق