كات

سه ر دا نه كا ن

13‏/08‏/2011

رولي قه له ره ش


بسم الله الرحمن الرحيم

له‌ قورئانی پیرؤز قه‌له‌له‌ش له‌ سوره‌تی المائدة دا باس كراوه‌ بسم الله الرحمن الرحيم وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ٢٧ لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ ٢٨ إِنِّي أُرِيدُ أَن تَبُوءَ بِإِثـْـمِي وَإِثـْـمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ وَذَلِكَ جَزَاء الظَّالِمِينَ ٢٩ فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ ٣٠ فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ قَالَ يَا وَيْلَتَى أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ ٣١
واته‌ به‌سه‌رهات و هه‌والی ئه‌و دوو كوره‌ی ئاده‌م بؤ ئه‌و خه‌لكه‌ بخوينه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌راستی روویداوه‌ , ئه‌وه‌ بوو كاتيك هه‌ردووكیان قوربانیان كرد , له‌ یه‌كيكیان وه‌رگیرا كه‌ له‌سه‌ر حه‌ق بوو , له‌ خوا ترس بوو و له‌وه‌ی تریان وه‌رنه‌گیرا چونكه‌ رق ئه‌ستوورو حه‌سودو خوانه‌ناس بوو به‌ براكه‌ی گوت هه‌ر ده‌تكوژم , ئه‌ویش له‌وه‌لامی هه‌ره‌شه‌كه‌یداوه‌و وتی خوای گه‌وره‌ ته‌نها له‌ پاريزكاران قوربانی و چاكه‌ وه‌رده‌گريت سويند به‌خوا ئه‌گه‌ر تؤ ده‌ست دريژ بكه‌یت بؤ من بؤ ئه‌وه‌ی بمكوژیت , من ده‌ست دريژ ناكه‌م بؤتؤ بؤ ئه‌وه‌ی بتكوژم چونكه‌ به‌راستی من له‌ سزاو تؤله‌ی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیه‌كان ده‌ترسم من به‌و ده‌ست دريژ نه‌كردنه‌م به‌راستی ده‌مه‌ويت به‌ گوناهی من و گوناهی خؤشته‌وه‌ بگه‌ريیه‌وه‌ , ئه‌وجا ده‌بیته‌ نیشته‌جيی ناو ئاگر , هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ پاداشتی سته‌مكاران سه‌رئه‌نجام نه‌فسی سه‌ركه‌شی هانیداو كوشتنی براكه‌ی لا ساده‌و ئاسان كردو كوشتی
ئیتر خؤی خسته‌ ريزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌ له‌وه‌ودوا گیری خوار به‌ده‌ست ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ , چونكه‌ وادیاره‌ یه‌كه‌م كه‌سه‌ كوژرابيت شه‌هید بووبيت , ئه‌وسا خوای میهره‌بان قه‌له‌ره‌شيكی ناردو چاليكی له‌ زه‌ویدا هه‌لكه‌ند بؤ قه‌له‌ره‌شيكی تری مرداره‌وه‌ بوو تا نیشانی بدات چؤن لاشه‌ی براكه‌ی بشاريته‌وه‌ هه‌ر كه‌ ئه‌وه‌ی دی ووتی هاوار له‌من , ئایا ئه‌وه‌ من نه‌مده‌توانی وه‌كو ئه‌و قه‌له‌ره‌شه‌ بكه‌م و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وم لينه‌هات تا لاشه‌و عه‌یب و عاری براكه‌م بشارمه‌وه‌ ئیتر بؤ هه‌میشه‌ چووه‌ ريزی په‌شیمانانه‌وه
رؤلئ و گرینگی قه‌له‌له‌ش له‌م چیرؤكه‌دا بؤ فيركردنی ئاده‌میزاده‌ چؤن مردووه‌كانیان ده‌نيژن . بؤ خوای گه‌وره‌ له‌ نيو گشت دروستكراوه‌كاندیدا قه‌له‌ره‌شی هه‌لبژارد تا ببيته‌ یه‌كه‌م فيركاربه‌دواداچوونی زانسته‌كان ئه‌وه‌یان جيگیر كردووه‌ كه‌ قه‌له‌ره‌ش زیره‌كترین بالنده‌یه‌ وه‌ به‌گشتی فيلبازترین بالنده‌یه‌ , به‌ هؤی ئه‌وه‌ی قه‌له‌ره‌ش قه‌باره‌ی نیوه‌ی ميشكی له‌ ميشكی گشت بالنده‌ ناسراوه‌كان گه‌وره‌تره‌ . وه‌ له‌ نيو ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌دواداچوونی زانستی جيگیریان كردووه‌ له‌ جیهانی گیانه‌وه‌ردا له‌ لای قه‌له‌ره‌شه‌كاندا بؤ هه‌ر تاوانيك سزایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه‌ . تاوانی داگیركردنی خواردنی بيچووه‌قه‌له‌ره‌ش سزاكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كؤمه‌ليكیان هه‌لده‌ستن به‌ هه‌لكه‌ندنی گشت په‌ره‌كانی تاوانبار تا وای ليديت توانای فرینی نامينئ‌ وه‌ك بيچووه‌كی بچووكی لئ ديت كه‌ هيشتا گه‌شه‌ی نه‌كردبيت . تاوانی تيكدان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هيللانه‌ دادگاییه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن قه‌له‌ره‌شه‌كانه‌وه‌
ئه‌وه‌ی ده‌ست دريژی كردووه‌ له‌سه‌ری پيویست ده‌كرئ‌ كه‌ هيللانه‌یه‌كی نوئ‌ بؤ خاوه‌نه‌كه‌ی دروست بكاته‌وه‌ . تاوانی ده‌ست دريژی كردنه‌ سه‌ر مئ یه‌ی قه‌له‌له‌شيكی تر ئه‌مه‌ سزاكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كؤمه‌له‌ قه‌له‌ره‌شيك هه‌لده‌ستن به‌ كوشتنی ده‌ست دريژی كار لئ ی ده‌ده‌ن تا ده‌مريت . ئه‌م دادگاییانه‌ وه‌ك داب و نه‌ریتیان له‌ كيلگه‌یه‌ك له‌ كيلگه‌كانی كشتوكالی ده‌به‌ستريت , یان له‌ زه‌ویه‌كی پان به‌رین , سیمای دادگایی له‌ كاتی دیاری كراودا كؤده‌بنه‌وه‌ , تاوانبار له‌ ژير ركيفی كؤمه‌ليك پاسه‌وانی توندره‌ودا پاسه‌وانی لئ ده‌كرؤ‌ , دادگاییه‌كه‌ ده‌ست پئ ده‌كات و تاوانبار سه‌ری نزم ده‌كات , باله‌كانی بؤ خواره‌وه‌ شؤر ده‌كاته‌وه‌ , ده‌نگی ده‌گريته‌وه‌ وه‌ك دان نانيك به‌ تاوانه‌كه‌ . ئینجا ئه‌گه‌ر بریاری كوشتنی به‌سه‌ردا برا , كؤمه‌ليك له‌ قه‌له‌ره‌شه‌كان باز ده‌ده‌نه‌ سه‌ری و هيرش بؤ تاوانبار ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نوكه‌كه‌یان پارچه‌پارچه‌ی ده‌كه‌ن تا ده‌مريت , پاشان یه‌كيك له‌ قه‌له‌ره‌شه‌كان به‌ ده‌نوكی هه‌لی ده‌گريت و گؤريكی به‌ ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی بؤ هه‌لده‌كه‌نئ‌ , ده‌یخه‌نه‌ گؤرو گلی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن , وه‌ك ريز گرتنيك بؤ مردوو . ئا به‌م شيوه‌یه‌ قه‌له‌ره‌ش به‌ دادوه‌ری خوایی هه‌لده‌ستيت له‌سه‌ر روی زه‌وی به‌ چاكتر له‌وه‌ی كه‌ زؤر له‌ ئاده‌میزاد پيی هه‌لناستن . پاك و بيگه‌ردی بؤ خوا پاك و بيگه‌ردی بؤ خوا پاك و بيگه‌ردی بؤ خوا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق