سه ر دا نه كا ن

١٤‏/٠٨‏/٢٠١١

برایەتی و تەبايی نێوان (وەهابی )و(یەهودییەكان)

بسم الله الرحمن الرحيم
ئه مه له سا يتي www.madinaa.com وه لكيراوه
بەشی یەكەم
نووسینی :زین العابدین
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله،والصلاە والسلام علی رسول الله،وعلی الە وصحبە ومن والاە. كاتێ‌ خوای تەعالا ئەم پێغەمبەرەی (صلی الله علیە وسلم ) بەخێرو ڕەحمەت نارد لە ڕۆژی دووشەمەی ساڵی (610) ی زایینی كە تەمەنی پیرۆزی 40ساڵیدابوو پاشان 13ساڵ لە مەكە مایەوە و پاشان كۆچی كرد بۆ مەدیینەی پیرۆز و لە ڕۆژی دووشەمەدا گەیشتە (قبا‌ء) وەلە (12) ی ربیع الاول لە تەمەنی(63) ساڵیدا وەفاتی فەرموو بەقەدەر عیلمی خوا سڵاوی لەسەربێت ئینجا ئەم پێغەمبەرەی (صلی الله علیە وسلم ) لە ماوەی ژیانیدا دوژمنایەتی زۆری كراوە بەتایبەت لەلایەن جوولەكەو مەسیحیەوە ئەوەتا لەمەدینەی پیرۆزدا سێ‌ تیرەی جوولەكە هەبوو (بنو قینوقاع ،بنو نچیر ، بنو قریظة) بەڵام –بنو قینوقاع –لەساڵی 2ی كۆچیدا پەیمانەكەیان هەڵوەشاندەوە –بنو نضیر –ساڵی 4 ی كۆچی پەیمانەكەیان هەڵوەشاندەوە -بنو قریظه) ەش ساڵی 5ی كۆچی پەیمانەكەیان هەڵوەشاندەوە ،پاشان لەمەودوا ئەزانن كە سەرانی وەهابی دان نانێن بەوەدا كە جولەكە كافرە كەچی خوای تەعالا ئەفەرموێ‌ [ قل یااهل الكتاب لم تكفرون بایات الله ]98ال عمران وەلە ئایەتێكی ترا خوای تەعالا بە -ملعون- واتە بێ‌ بە ش لە بەزەیی خوا- باسیان ئەكات و و ئەفەرمووێ‌ [ وقالت الیهود یدالله مغلولە غلت ایدیهم ولعنوا بما قالوا ]مائدە -64 – پاش ئەم ئایەتانەو چەندین ئایەتی تریش كەچی وەهابی جولەكە بەخراپ نازانن بەڵام بەلایانەوە زۆر ئاسایی یە كە موسڵمانان بەكافرلە قەڵەم بدەن و وەبەموشریكیان بزانن هەر ئەمەیە كە حەزرەتی (((رسو ل الله ))) صلی الله علیە و سلم – دەفەرموێت :- [ یقتلون اهل الاسلام ویدعون اهل الاوثان ] رواه الشیخان واتە –موسڵمان دەكوژن و واز لە كافران دێنن –پاشان سەرانی وەهابی بانگەشەی ئەوە ئەكەن كە چوار مەزهەب و شوێنكەوتەكەیان

لەبەرئەوەی چەند كۆمەڵێك لەناوخەڵكی دا هەن هەڵگری بیرو باوەڕێكی فاسد وگۆراووسەرلێشێواون بەناوی ئایینەوە بانگەشەئەكەن بۆ مەرامی خۆیان .جاپێویستەخەڵك ئاگاداربكرێن لەكەسانێك كە گزی وخیانەت لەدین دەكەن –بەناوی دینەوە-هەر لەبەر ئەوە بیروباوەڕی كەسانێك ئاشكرا ئەكەین كە دانراوی ئەوان بەناوخەڵكدائەبەخشرێتەوەبێ‌ بەرانبەروەلەو كەسانەی كە لەژێر پەردەی ئیسلامدا خۆیان حەشارداوەوبیروباوەڕیان لەگەڵ جولەكە یەكێكە –ئەوانەن كەهەڵگری بیری وەهابین –هەروەك چۆن لەمەودواڕوونی ئەكەینەوە .ڕێگای زۆر گیراوەتەبەر لەلایەن دوژمنانی دینەوە بۆ لەناوبردنی حەق وڕاستی –بەڵام لەهەموویان ترسناكتر ئەوەیە كەخەڵك ومووسڵمانان لەبیروباوەڕی ڕاستەقینەی خۆیان ئەخەنە گومانەوە و سەریان لێ‌ ئەشێوێنن بەناوی دینەوە بەهۆی ڕاگەیاندنە بەناو دينيه كانه وه و بەناوی زانست وزاناوە –ئەم خاڵە مەبەستی ئێمەیە كە دوژمنانی دەرەكی كەسانێكیان كردووە بەداردەستی خۆیان تاژەهری خۆیان لەناوموسڵماناندا بڵاو بكەنەوە –وەخۆیان بە ئەهلی نەجات نیشان ئەدەن و هەركەسێ‌ لەخۆیان نەبێت بەكافری ئەزانن.

خوێنەری سەنگین دڵنییام ناونیشانی ئەم بابەتە لای زۆرێك لە خوێنەران سەیر و تازەیە ، وە گوتارێك لەم جۆرە شتێكی نوێ و تازەیە ، بەڵام لەهەمان كاتیش دڵنیام كە خوێنەرانێكی سەنگینی تر هەن ئەم جۆرە بابەتانەیان زۆر لائاسایی و پەسەندە چونكە لە حەقیقەت و ماهیەتی بزووتنەوەی وەهابیەت تێگەیشتون ، سوپاس بۆ خوا بەهۆی كتێب و نووسین و وتارەكانمان خەڵكانێكی زۆر لە موسڵمانانی كورد زوبان وشیار بونەتەوە و تێگەیشتون ئەمەش لە فەزلی خوایە ، بانگەشەی ئێمە بۆ ئەوەیە كە بەسەر چیتر مەلاكان بەنەزانینەوە بە قسە هەڵیت و پەڵیتەكانی مەشایخە وەهابییەكانی سعودیە هەڵنەخەڵەتێن ، چەند شورەییە كە بابایەكی كورد زوبان پاش ئەوەندە ساڵە خویندن لەحوجرە لەسەر رێبازی شافعیەت و ئەشعەرییەت ،كە لەو ئیجازەنامەیەی وەری دەگرێت سلسلەی زاناكان سەیر بكات هەموو زانایانی ئەهلی سوننه ی شافعی و اشعری بوینه ،كەچی دواتر پوخت جوان ببێتە ئەڵقە لەگوێی فەتواكانی مەشایخی سعودیە كە گشتیان نۆكەر و خزمەتكاری (خائن الحرمین)ن.
من پێم وایە ئەم خەڵكە كە شوێن ئەمانە كەوتوە لەدوو هۆكار بەدەر نییە ،یا ئەوەتە لە نەزانی و كەم علمی و بێ‌ ئاگاییە لە بزووتنەوەی وەهابیەت ،یان ئەویش وەك ئەوان دجال و گومرا و نۆكەری كوفرە ، لەولاوەش وەهابیەكان خاوەن راگەیاندن و سەروەتی چاكن ،ئەهلی سوننەش بە پێچەوانەوە ، سوێند بەخوا گشت ئەومەلایانە تاوانبارن و لە رۆژی قیامەت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت لەسەر ئەو خۆكردنەیان ، سەیربكە هەزارەها مامۆستای عقیدە پاكی ئەشعەریمان هەیە كەچی خۆیان بێ‌ دەنگ كرتوە لەئاست ئاژوەی وەهابیەكان ، هیچ قسەیەكیش بۆ مەلا ئیسلامییەكان ناكەم چونكە ئەوان پەرژەوەندییە سیاسیەكە چاوی كوێر كردون و دڵی رەش كردوون !
لەبەشی یەكەمی ئەم گوتارە حەزئەكەم هەڵوێستی چەند سەرانێكی وەهابیەت بخەمە روو بەرامبەر (یەهوودیەكان)،لە بەشی دووەمیش تەبایی نێوان وەهابی و یەهودی دەخەمە روو لە رووی (عقیدە) ەوە ان شا‌ء الله .

ابن تیمیە و یەهود
ئاشكرایە كە مەرجەع و گەورەی وەهابییەكان (ابن تیمیە)یە ، گوتار و فەتواكانی ئو (قورئان و سوننە)یە بەلایەنەوە ،شیخ الاسلام(حاشا گەر وابی ) و معصوم و تاكە زانایە ،بۆیە زۆرێك لە زانایانی ئەهلی سوونە بە وەهابییەكان دەڵێن (تەیمیەكان) .
ابن تیمیە انحراف و لادانی گەلێ‌ زۆرە ،بەتایبەت لە (عقیدە)زۆر خراپ تێكەوتوە ، وە لە (60)بابەت لە اجماع لایداوە ،لەسەر ئەویش زنجیرە گوتارمان دەبێت .
ابن تیمیە بەوەناسراوە كە كەسێكی توندرە و متعصب بوە ، وە كەسێك بوە علمەكەی لە عقلەكەی گەورەتر و زۆرتر بوە ،هەروەك زانایان فەرمویانە ،وە لە كتێبەكانی تكفیر ئاوخواردنەوەیە و زاناگەلێكی گەورەی ئیسلامی تكفیر كردوە ،ئەوەندەی خەریكی ئاژاوە نانەوە و پەرتەوازە دروستكردن لە نێوان موسڵمانان بوە خەریكی  نه شرى مەحەببەت و دیانەت نەبوە ،تا سەرەنجام بەم هۆكارەوە بە كۆدەنگی زانایانی هەر چوار مەزهەبەكە رەوانەی زیندان كراو لەوێ‌ سەری نایەوە .
ئیمام (الحافظ ابو سعید العلائی) مامۆستای (الحافظ العراقی الاربیلی) باسی كردوە كە (ابن تیمیە)گوتویەتی :(إن التوراە لم تبدل  الفاظها  بل هی باقیە علی ما انزلت وانما التحریف فی تأویلها)لەپەرتوكی (ذخائر القصر ،لاپەرە96)

واتە :تەورات تحریف دەستكاری نەكراوە لە فزەكانی نەگۆراوە ،بەڵكو لەرووی ماناوە دەستكاری كراوە (سبحانك هذا بهتان العڤیم)
ابن تیمیە خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیە وسلم)بەدرۆ دەخاتەوە (والعیاذ بالله)،باشە ئێمە بەكامیان باوەر بكەین ،بە خوا پێغەمبەر (صلی الله علیه والە وسلم)كە پێمانیان راگەیاندوە كە تەورات و ئینجیل تحریف كراون ،یان بە (ابن تیمیە)كە دەڵێ‌ تحریف نەكراون؟!!!!
نازانین ئەو تەبای و ئاسانكارییەی (ابن تیمیە)بۆ یەهودییەكان لە پێناو چییە ؟! پێم وایە ئەم گوتارەی (ابن تیمیە)باشترین و گەورەترین خزمەتە بە كوفری صهیونیەت و ماسونیەت و خاچ پەرستەكان ،باشە گەر بەیانی بوە گفتوگۆمان لەگەڵیان و گوتمان كتێبەكانتان (تحریف)كراون و ئەوانیش گوتیان ئێوە چی دەڵین ئا ئەوەتە (شیخ الاسلام!!!)ەكەتان دەڵێ‌ (تحریف)نەكراون !ئەوكات ئێمە چ جوابێكیان بدەینەوە ؟!!!!!

هەزارەها رەحمەت لە ئیمام و پێشەوای سەردەمی ئەهلی سوننە (شێخ محمد زاهد الكوثری)بێت كەلەم بارەیەوە فەرموویەتی :
((ولو قلنا لم يبل الاسلام في الادوار الاخيرة بمن هو أضر من ابن تيمية في تفريق كلمة المسلمين لما كنا مبالغين في ذلك ، وهو سهل متسامح مع اليهود يقول عن كتبهم انها لم تحرف تحريفا لفظيا))في كتابه (الاشفاق على أحكام الطلاق_ص72)

ابن باز و یەهوود
(ابن باز)كە گەورە و موفتی وەهابییەكانی ئەم سەردەمەبوو ،ئەویش یەكێك بوو لە خزمەتكارانی (خادم الحرمین )كەوابوو ئەویش دەبێت لەسەر رێچكەی ئاغا خائینەكەی نۆكەرایەتی و خزمتكاری بۆ كوفر و یەهودییەت بكات ،گەورەترین خزمەتی (ابن باز )ئەوەبوو كە فەتوای دەكرد كە دەبێ‌ صولح و ئاشتەوای لەگەڵ جولەكە بكرێت بەبێ‌ هیچ مەرج و شەرتێك،وە واشی داناوە كەئەمە موافقەتی قورئان و سوننەت ئەكات ،دەی والله ئەمە هەر بە فەتوای حاخامی جولەكەكان دەچێت نەك مفتی موسڵمانان ،ئەم فەتوایەی ابن باز كات خۆی لەم گۆڤار و رۆنامانە بڵاوكرایەوە –ڕۆژنامەی –ندا‌و الوطن –ی لوبنانی ژمارە 644ڕۆژنامەی الدیار – ی لوبنانی ژمارە 2276لە بەڕواری 22/12/1994

جا ئەوەی شاینی باسكرن بێت یەهودییەكان بەم فەتوایەی (ابن باز)زۆر دڵخۆش بوون و گەشانەوە ،بەتایبەت برا دڵسۆزەكەی ابن باز ،وەزیری خارجی جوولەكە –شمعون پیرێز –زۆر دڵخۆش بوو وەداوای لەهەموو عەرەب كرد كە لە ڕێگای ئیبن و بازەوە بڕۆن و بەگوێ‌ ی بكەن
وەك لە ژمار(2754)ی رۆژنامەی (تەلەگراف)ی ئوستورالی بڵاوكرایەوە .
دەی روو رەشی دونییاوقیامەت بۆ ئەوكەسانە كە خۆڵ دەكەن بەچاوی موسڵمانان و بەشڵكە درۆینە موسڵمانیەتیەكەیان خزمەت بە كوفری صهیونیەت دەكەن ،خوای گەورە ئەوكەسانەش ریسوا بكات كە شوێن كەوتەوەی ئەم ابن بازه نۆكەرەن .

البانی و یەهوود
قسە لەسەر كەسایەتی البانی ناكەم ،چونكە كتیبێكی تایبەتی  لەلایەن مامۆستای (عاڵایی)یەوە  لەسەر نووسیوە بەناونیشانی(ناسینی ئەلبانی لە رێگەی گوتار و فەتواكانی)ئا لەوێ‌ ورد و درشتی كەسایەتی ئەم كابرایەى خستۆتە روو ، تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەلبانی (هادم الدین)بوە نەك (ناصرالدین)!
ئەم كابرایەش وەك برا وەهابییە نۆكەراكانی ،بۆ ئەوەی پەیمانی نۆكەرایەتی بۆ اسرائیل بباتەسەر ،فەتوای دەركرد كە :شورش و هەڵسانەوەكانی گەلی فەلەستین بەرامبەر ئیسرائیلی كافر دروست نییە و بێ‌ شەرعییە ،وەدەڵێ‌ شەهیدەكانی راپەرینی فەلەستینی شەهید نین و بەڵكو خۆكوژن !! وەدەڵێ‌ پێویستە لەسەر موسڵمانانی فەلەستین وڵاتەكەیان بۆ اسرائیل چۆل بكەن و بوەتە دار الكفر

سەیری ڕۆژنامەی اللوا‌ء )ی ئەردەنی بكەن لەبەرواری 7/7/1993لا16وەكتێبی (فتاوی البانی )كۆكردنەوەی عكاشە عبدالمنان طبع مكتبە التراث

لا18وەشریتی تۆماركراوە بەدەنگی ئەلبانی لە ماڵی خۆی لەبەرواری 22/4/1993

دكتۆ علی الفقیر ، تەعلیق لەسەر ئەم فەتوایەی (البانی )دەلێ‌ :(ان هذه الفتوی صادرە عن شیطان) واتە :ئەم فەتوایە لەلایەن شەیتانەوە دەرچووە .
پاشان دەلێت فەتواكەی ئەلبانی لە فەتوایەكی صرف یهودی دەچێت.

ئا ئەویە بەناو محدیثی وەهابییەكان،نۆكەری ئاغا یەهودییەكانی ،دوژمنی ئیسلام موجاهیدانی فەلەستین



حمود بن عبدالله التویجری و یەهوود

حەمود لە كتێبی عقیدە اهل الایمان فی خلق ادم علی صورە الرحمن ،طبع دار اللوا‌ء الریاض    طبعة الثانية لا76كە دەستخۆشی ئیبن و بازی لەسەرە ،حموود ئەڵێ خوا مرۆڤەكانی لەسەر شێوەی خۆی دروستكردووە ئەمە لە كتێبەكانی پێشینەدا هاتووە وەكو تەورات –لە سفر الاول ) داهاتووە خوا ئەڵێ‌ لەمەولا مرۆڤ دروست ئەكەین لەسەر شێوەی خۆمان

عبدالرحیم عكورو يه هوود

لە ڕۆژنامە –شێخان –ی ئەردەنی بەرواری 28/12/1995ی شەمە ئەڵێ‌ ناتوانم بلێم جوولەكە كافرە



سید سابق ويه هوود لە كتیێبی (فقە السنە ) بەرگی 2لا96-چاپی هەشتەم دار الكتاب العربی -1987ئەڵێ‌ ئەهلی كتاب و موسَڵمان جیاوازیەكی وایان نی یە چونكە باوەڕیان بەخواو پێغەمبەران هەیە -!!بەڵام خوای تەعالا ئەفەرمووێ‌ [[قل یااهل الكتاب لم تكفرون بایات الله ]] 98ال عمران[لن ترضی عنك الیهود ولانصاری حتی تتبع ملتهم ]–بقرە- 120-واتە جولەكەو گاور لێت ڕازی نابن هەتا شوێن ئایینەكەیان دەكەویت هەر لەبەر ئەمە ئەبێ‌ موسڵمان زۆر بەئاگابن و فریو خواردووی دەستی كەسانێ‌ نەبن كە بەكرێگیراوی كوفرو بێگانەن  





چاوەروانی بەشی دووەم بن



هناك تعليق واحد: