بسم الله الرحمن الرحيم
بۆنموونه:-
یه‌که‌م:-ئاگر سیفه‌تى سووتێنه‌ره نه‌ك فێنك كه‌ره‌وه, ئاشكراشه مرۆڤ ناتوانێت ئه‌و سیفه‌ته‌ى ئاگر بگۆرِێت به‌ڵام ده‌بینین خواى گه‌وره گۆرِانى ئه‌م سیفه‌ته ده‌كاته موعجیزه‌ى (إبراهیم) پێغه‌مبه‌ر-سه‌لامى خواى له‌سه‌ر- و ده‌فه‌رموێت: { وقلنا يانار كوني بردا وسلاما على أبراهيم}.
دووه‌م:- زیندوو كردنه‌وه‌ى مردوو له‌تواناى هیچ مرۆڤێكدا نىیه,به‌ڵام پێشه‌وامان(عیسى) -سه‌لامى خواى له‌سه‌ر- ده‌چێته سه‌ر گۆرِى مردوویه‌ك و به‌خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ڵێت هه‌سته به‌ئیزنى خوا, له‌گه‌ڵ خۆیاندا مردووه‌كه ده‌به‌نه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
سێیه‌م:- به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشه‌وامان(محمد) -دروودوسڵاوى خواى له‌سه‌ر- ئه‌م جۆره موعجیزانه‌ى پێدراوه, ئێمه ده‌زانین ماوه‌ى نێوان ئێمه و مانگ هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تره و گه‌وره‌یى مانگ سآیه‌كى زه‌وىیه, كێ ده‌توانێت ته‌نها به ئاماژه‌ى په‌نجه دووله‌تى بكات و هه‌ر لایه‌كیش به‌ئاراسته‌یه‌كدا ببات, ته‌نها مه‌گه‌ر خواى گه‌وره وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك بیداته پێشه‌وامان (محمد) - دروودوسڵاوى خواى له‌سه‌ر.
چواره‌م:-سیفه‌تى ئاو وه‌هایه له‌كانى و كارێز و هه‌وره‌كانه‌وه په‌یداببێت, به‌ڵام ئه‌و سوننه‌ته گه‌ردوونىیه له‌سه‌ر ده‌ستى پیرۆزى پێشه‌واى گه‌وره‌مان (محمد) -سڵاوى خواى له‌سه‌ر-ده‌گۆرِێت و وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك نیشانى خه‌ڵكى ده‌دات كه وه‌كو كارێز ئاو له‌نێوان په‌نجه‌كانىیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
به‌تێرِوانینێكى گشتى له موعجیزه‌كانى خواى گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌رانى ده‌بینین موعجیزه‌كانیان (كاتى) بوون, واته له‌گه‌ڵ وه‌فاتكردنیاندا موعجیزه‌كانیشیان وه‌فاتیان كردووه, ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكى ئاسایى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه جگه‌له پێشه‌وامان (محمد) -سڵاوى خواى له‌سه‌ر- هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌رانى پێشوو له‌پاش وه‌فاتكردنى هه‌ریه‌كێكیان خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكى تر‌ى ده‌نارد هه‌تا موعجیزه‌كه‌ى كۆن نه‌بێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر خه‌ڵك بمێنێت.
دوورترین ماوه‌ى نێوان هاتنى دوو پێغه‌مبه‌ریش نێوانى پێشه‌وامان(عیسى) و پێشه‌وامان (محمد) بوو كه (600) ساڵ بوو, هه‌روه‌ك ئاشكراشه كه له‌دواى محمد() پێغه‌مبه‌رى تر نایه‌ت, كه‌واته موعجیزه‌یه‌ك بۆ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره پێویسته كه‌له‌دواى وه‌فاتى خۆیشى هه‌ربمێنێته‌وه, دیاره ئه‌ویش موعجیزه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ى پیرۆزه كه‌چه‌نده‌ها هه‌واڵى داهاتوویان تێدایه,به‌تایبه‌تیش هه‌واڵ و دۆزینه‌وه زانستىیه‌كان ك ه‌بوونه‌ته پێوه‌رێكى به‌هێز له‌سه‌ر راستێتى په‌یامه‌كه‌ى پێشه‌وامان (محمد) -سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێت.-
دكتۆرى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسى (موریس بوكاى) ده‌ڵێت: من پێوه‌رێكى به‌رجه‌سته‌م پێیه‌و ده‌توانم بیسه‌لمێنم كه‌قورئان ووته‌ى خوایه یان هى (محمد) خۆى, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێ سه‌یرى زانیارىیه‌كانى قورئان ده‌كه‌م و به‌راوردیان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارىیانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون, جائه‌گه‌ر زانیارىیه‌كانیان هاوشێوه‌بوون ئه‌وا (محمد) زانیارىیه‌كانى له‌ده‌وروبه‌ره‌وه وه‌رگرتووه, كاتێكیش سه‌یرى كه‌سایه‌تى (محمد)م كرد زانیم نه‌خوێنده‌وار بووه, سه‌یرى قورِه‌یشم كرد له‌و سه‌رده‌مه‌دا (17)كه‌سى تێدابوو نووسین بزانێت!! سه‌یرى پێشكه‌وتووترین شارستانىیه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كه‌م كه‌یۆنانىیه‌كان و میسرىیه‌كان بوون, یۆنانىیه كۆنه‌كان رووداوه گه‌ردوونىیه‌كانیان به‌هۆكارى بوونى خواى جیاجیا لێك ده‌دایه‌وه به‌جۆرێك ده‌یانووت هه‌ور خواى تایبه‌تى خۆى هه‌یه, ئه‌ستێره, خۆر, با .......هتد ئه‌مانه خواى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
میسرىیه‌كانیش كاتێك لافاوى نیل ده‌ستى پێده‌كرد ده‌یانووت رووبار‌ى نیل پادشایه‌كى تێدایه ولێمان توورِه بووه وداواى بووكێكمان لىَده‌كات, له‌به‌رئه‌وه جوانترین كیژیان ده‌رِازانده‌وه و جلى بووكێنىیان له‌به‌ر ده‌كرد و فرِێیان ده‌دایه رووباره‌كه‌وه هه‌تا لافاوه‌كه بنیشێته‌وه, (موریس بوكاى) ده‌ڵێت: كاتێك سه‌یرى زانسته‌كانى قورئانیشم كرد ده‌بینم هه‌موو زانسته‌كانى هاوشێوه‌ى زانسته سه‌لمێنراوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه, شیاوى باسه له‌پاش زیاتر له (10) سالڕ لێكۆڵینه‌وه دكتۆر (موریس) موسوڵمان بوونى خۆى رِاگه‌یاند.
گرنگى موعجیزه‌كانى قورئان وفه‌رمووده له‌وه‌دایه كه جۆراوجۆریى بابه‌ته‌كانى ئیعجازى زانستى له‌هه‌موو بواره زانستىیه‌كاندا موعجیزه‌كانى قورئان و فه‌رمووده‌ى گه‌وره‌تر كردووه, چونكه كاتێك یه‌كێك ووتووێژ و گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت ده‌كات ویه‌ك كه‌سیش به‌رامبه‌رێتى ئاسانتر سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌رىدا له‌وه‌ى له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ووتووێژ بكات وبه‌رامبه‌ره‌كانیشى چه‌ند كه‌سانێك بن له‌بوارى پسپۆرِى جیاجیادا, وه‌ك ده‌شزانین پێشه‌وامان (محمد)-سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێت- ووتووێژى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زانستىیانه نه‌بووه, ئه‌بو له‌هه‌ب و ئه‌بو جه‌هل چ پێویستىیه‌كیان به‌وورده‌كارى و نهێنىیه‌كانى زانستى فه‌له‌ك و كۆرپه‌له‌زانى و جیۆلۆجیاو..... هتد هه‌بووه, وتووێژى پێغه‌مبه‌ر () له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه‌بووه كه واز له‌په‌رستنى بته‌كان بهێنن و خواى تاك وته‌نیا بپه‌رستن. دیاره هێنانه كایه‌ى هه‌موو ئه‌و بابه‌ته زانستىیانه‌ش كه تێگه‌یشتنى له‌و كاته‌دا قورس بووه, ووتووێژه‌كه‌ى ئاڵۆزتر و قورس‌تر كردووه.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ووتووێژى پێشه‌وامان محمد -سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێت- به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ بتپه‌رستانى سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زایینىدا نه‌بووه, به‌ڵكو له‌گه‌ڵ زانایان و فه‌یله‌سوفان و رِووناكبیرانى سه‌ده‌ى بیست وبیست و یه‌ك و سه‌ده‌كانى دواتریش دا بووه, كه‌دواتر سه‌رى به‌زۆرێك له‌زانا به ویژدانه‌كانى جیهان دانه‌واندووه له‌ئاست راستێتى په‌یامى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره.
یه‌كێك له‌و هه‌زاران بابه‌ته‌ى كه‌بووه‌ته جێگاى سه‌رسورِمانى زانایان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ره كه‌پاش چه‌نده‌ها هه‌وڵى یه‌ك له‌دواى یه‌كى ئه‌م سه‌رده‌مه و به‌كارهێنانى چه‌ندین ئامێر وده‌زگاى زانستى پێشكه‌وتوو توانرا راستىیه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت, ئه‌ویش فه‌رمووده‌ى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ره: ()
[ لن تقوم الساعة حتى تعود أرض العرب مروجــا وأنهارا ]
رواه مسلم فی الزكاه: باب (18) حدیث رقم (60), واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێ تازه‌وى عه‌ره‌ب نه‌گه‌رِێته‌وه و نه‌بێته‌وه به‌باخ و باخات و رووبار.
سه‌ره‌تا ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئاماژه‌یه‌كى زۆر سه‌رسورِهێنه‌رى تێدایه كه ده‌فه‌رموێت جارێكى تر بیبانى عه‌ره‌ب ده‌بێته‌وه!! به‌باخ و باخات و رووبار واته ده‌بێت پێشتر له‌مێژوویه‌كى كۆندا باخ و رووبار بووبێت, هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه په‌یوه‌ندى به‌داهاتوویه‌كى گرنگه‌وه هه‌یه كه‌چاوه‌رِآى ده‌كه‌ین.
ئێستا ئه‌گه‌ر بچیته زه‌وى عه‌ره‌ب كه نیمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بىیه به‌تایبه‌تى بیابانى لماوى (ربع الخالی) یان بچیته مه‌ككه و چوارده‌ورى یان حیجاز و ده‌وروبه‌رى یان (تهامه) و ده‌وروبه‌رى جگه له‌بیابانێكى ووشكى لماوى چیتر نا‌بینیت, هه‌رچه‌نده ئاوى بده‌یت هیچ رووه‌كێكى لىَنارِوێت, ئایا كه‌س تێورى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و بیابانه پێشتر باخ و باخات و رووبار بووبێت؟!رووبار وباخ له‌كوآیه؟
سه‌ده له‌دواى سه‌ده رۆیشت هه‌تا (14) سه‌ده به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ردا رِۆیشت, زانست پێشكه‌وت و توێژینه‌وه‌كان زیادیان كرد, زاناكان سه‌لماندیان فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر() راستىیه‌كى زانستىیه, سه‌لماندیان كه ووشكه بیابانى عه‌ره‌ب له‌پێشدا باخ و باخات و رووباربووه, و زیاد له‌وه‌ش له‌داهاتووشدا ده‌بێته‌وه به باخات و رووبار, كه‌واته توێژینه‌وه‌كه دوو به‌شه كه‌فه‌رمووده‌كه باسى لێده‌كات, یه‌كه‌م له زه‌مه‌نى رابوردوو, دووه‌م له‌داهاتوودا.
به‌یارمه‌تى خواى گه‌وره له هه‌ردوو كاته‌كه ده‌كۆڵینه‌وه.
یه‌كه‌م: له رابوردوودا
سه‌ره‌تاى لێكۆڵینه‌وه‌كان به گه‌رِانى جیۆلۆجى ده‌ستى پێكرد, گه‌وره‌ترین گه‌رِانى جیۆلۆجیش گه‌رِانه‌كه‌ى (بیتر و وایبر) بوو هه‌روه‌ك له گۆڤارى ((Nature به‌روارى 27/4/1989دا هاتووه ده‌ڵێت: (گه‌وره‌ترین گه‌رِان و لێكۆڵینه‌وه‌ى جیۆلۆجى به پێشه‌وایه‌تى (بیتر و وایبر) ئه‌نجامدرا, كه روویان كرده ده‌وڵه‌تى ئیمارات له‌ساڵى (1989)دا, له‌و گه‌رِانه‌دا چه‌نده‌ها پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵىیان دۆزىیه‌وه كه ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ كۆتایىیه‌كانى چاخى (میوسین), له‌پاشماوه‌ى ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ش كه دۆزىیانه‌وه: (شیرده‌ره‌كان و ئه‌سپىده‌ریا و وورده‌گۆشت خۆره‌كان و كه‌ركه‌ده‌ن و كیسه‌ڵ و تیمساح و ماسى و باڵنده و مه‌یموون) بوون, ئاشكراشه كه ئه‌مانه له ژینگه‌ى باخ و دارستاندا نه‌بێت ناژین.
له گۆڤارى (الپقافه العالمیه) ژماره‌ى (59) كه ئه‌ویش له گۆڤارى (Aramco World / August 1992) وه‌ریگرتووه ده‌ڵێت: (چه‌رخى كۆنى (بلیستوستینى) پێش ملیۆنێك ساڵ ده‌ستى پێكردووه وپێش (10هه‌زار) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆتایى هاتووه كه‌له‌و چه‌رخه‌دا به‌سته‌ڵه‌ك به‌شه‌كانى باكوورى ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى داپۆشیبوو, به‌و چاخه‌ش ده‌وترێت چاخى به‌فرین (Glacials), له ماوه‌ى نێوان هه‌موو چاخه به‌فرینه‌كانیشدا كه پآى ده‌وترێت (Inter Glacials) كه‌ش و ئاووهه‌وا زۆر خۆش ده‌بێته‌وه).
له كتێبى (الجغرافیا التڕریخیه والگبیعیه)ى (د.ڕبراهیم ڕحمد رزقانه) لاپه‌رِه (146) دا هاتووه كه ده‌ڵێت:
بڵاوبوونه‌وه‌ى بارسته به‌سته‌ڵه‌كىیه‌كانى باكوورى زه‌وى له‌ماوه‌ى چاخه به‌فرینه‌كاندا كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كه‌ش و ئاووهه‌واى زه‌وى كردبوو كه‌بووه هۆى جوڵانى پشتێنه‌ى باران بارین به‌ره‌و باشوورى زه‌وى, به‌وه‌ش نیمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بى و بیابانى گه‌وره‌ى ووشكى عه‌ره‌بى خستۆته ژێر كاریگه‌ریى پشتێنه‌ى باى باراناوى خۆرئاوا كه‌ئێستا ئه‌و پشتێنه‌یه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر خۆرئاواى ئه‌وروپایه, به‌وه‌ش ئه‌و ناوچه ووشكه بیابانانه سه‌وزبوونه‌ته‌وه و پرِبوون له‌چه‌نده‌ها رووبار و باخ و زه‌وى به‌پیت.
رێگایه‌كىتر كه‌زاناكان توانیان راستێتى باخ و رووبار‌ى بیبانى عه‌ره‌بى پآبسه‌لمێنن بریتى بوو له‌رێگاى (الڕستشعار عن بعد) واته: هه‌ست كردن له دووره‌وه, له‌كتێبى (مورفولوجیه الڕراچی العربیه)ى (د.محمد ێفی ا‌لدین) لاپه‌رِه (50و51) دا له‌باره‌ى ئه‌م رێگایه‌وه ده‌ڵێت:
یه‌كه‌مجار ئه‌م شێوازه‌یان له‌بیابانى میسرىدا به‌كارهێنا له‌ساڵى (1981ز)دا له تاقیگه‌ى رووپێوى شوێنه‌وارناسى ئه‌مریكا له‌وویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا, ئه‌و زانیارىیانه‌ى به‌هۆى رادارى سه‌ر مه‌كۆى بۆشایى – مكوك الفچاء– (كۆلۆمبیا)وه كۆیان كرده‌وه ده‌ریخست له‌ژێر ئه‌و ناوچه بیابانانه‌ى باشوورى میسر و باكوورى خۆرئاواى سووداندا كه ئێستا هیچ بارانى لىَنابارێت به‌تێكرِاى 50 سالی جارێك نه‌بێت, زاناكان بینىیان كه چه‌نده‌ها رێرِه‌وى رووبار‌ى كۆنى گه‌وره‌ى تێدایه كه هه‌ندێكیان فراوانتر بوون له‌رێرِه‌وى ئێستاى رووبار‌ى نیل, هه‌روه‌ها ده‌ریان خست كه نیشته‌نىیه رووبارىیه‌كان له‌و ناوچانه‌دا چه‌نده‌ها پاشماوه‌ى ئه‌و گیاندارانه‌ى تێدایه كه له ئاوى شیریندا ده‌ژین, وه‌ك: تیمساح و ئه‌سپى رووبار و فیل هتد....
گۆڤارى (آفاق علمیه) ژماره (17) لاپه‌رِه (32) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى زیاتر جێگاى سه‌رنج راكێشانه به‌هۆى تیشكى ئه‌و رادارانه‌وه كه‌لمى بیابانه ووشكه‌كانى پآده‌برِدرێت و له‌سه‌ر رووى به‌رده كلسىیه‌كانى كه‌نارى رووباره ووشكه‌وه بووه‌كاندا پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه هه‌زاره‌ها ئامێرى ده‌ستكردى مرۆڤ (وه‌ك: ته‌ور و پاچ و .….. تاد) چاخى به‌فرین دۆزرایه‌وه و مێژووى ئه‌و كاته‌شیان به 200هه‌زار سالڕ پێش ئێستا دیارى كرد, به‌وه‌ش زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌بیابانه‌كان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ته‌رِو پاراو و شوێنى ئاوه‌دانى بوون.
له‌هه‌مان گۆڤارى پێشوودا ژماره (34) ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى پێشوودا لێكۆڵینه‌وه‌ى چرِوپرِ ده‌ستى پێكرد, له‌ساڵى (1984) دا داوا له دوو زاناى وه‌كاله‌تى فه‌زایى ئه‌مریكى (ناسا) كرا رووپێوىیه‌كى ناوچه‌ى نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بى بكه‌ن به‌هۆى رادارى سه‌ر مه‌كۆى بۆشایى (چالینجه‌ر), پاش سه‌یركردنى وێنه‌ى مه‌كۆكه و به‌راوردكردنى له‌گه‌لڕ وێنه‌ى دوو مانگى ده‌ستكردى (سپۆت) و (لاندسات), نه‌خشه‌یه‌كى جوانى ناوچه‌ى (ربع الخالی) پێشكه‌شكرا كه تیایدا رێگاى قافڵه كۆنه‌كان و مۆڵگه‌كانى ئاوى ژێر زه‌وى و رێرِه‌وى رووباره كۆنه‌كانى تیاده‌ركه‌وت كه‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه له‌توانادا نىیه به‌چاوى ئاسایى ببینرێن, له‌به‌رئه‌وه برِیاردرا شوێنێك له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵبكه‌ندرێت به‌وه‌ش قه‌ڵایه‌كى پته‌وى هه‌شت لا دۆزرایه‌وه كه چه‌نده‌ها بورج و دیوارى به‌رزى هه‌بوو كه‌به‌رزىیه‌كه‌ى ده‌گه‌یشته 10مه‌تر و چه‌نده‌ها ژوورى گه‌نجینه و شوێنى نیشته‌جآى تێدابوو, ناوى ئه‌و شاره‌ش نرا (ئوبار).
تا ئێستا له‌سه‌ر به‌شى یه‌كه‌مى فه‌رمووده‌كه دواین كه له رابوردوودا زه‌وى عه‌ره‌ب باخ و باخات و رووبار بووه, پاشان دێینه سه‌ر به‌شى دووه‌مى فه‌رمووده‌كه كه له داهاتوودا جارێكى تر ده‌بێته‌وه به باخ و رووبار.
دووه‌م: له داهاتوودا
زاناكان له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌رێگه‌ى بیردۆزێكى گه‌ردوونزانىیه‌وه ده‌ركیان به‌وه‌كرد كه‌زه‌وى بیابانى عه‌ره‌ب له‌داهاتوودا ده‌بێته‌وه به‌باخات و رووبار.
له كتێبى وه‌رگێرِدراوى (ڤاهره الێوبه)ى (د.ڕحمد مستجیر) لاپه‌رِه (62- 63)دا هاتووه كه ده‌ڵێت: (بیردۆزى گه‌ردوونزانى بۆ چاخى به‌فرین سه‌ره‌تا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى 19 و كاره‌كانى زاناى گه‌ردوونى ئوسكوتله‌ندى (جیمس كرول) كه له (1821ز) دا له‌دایكبووه و له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا بیردۆزه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه, له‌و كاته‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م زانیارىیه له‌سه‌روو ئاستى تێگه‌یشتنى خه‌ڵكىیه‌وه بووه بیردۆزه‌كه‌یان قبولڕ نه‌كرد, هه‌تا زاناى گه‌ردوونى یۆگۆسلاڤى (میلانكۆفیتش) هات و جارێكى دیكه بیردۆزه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه, كه ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى ئه‌مه‌بوو: هۆكارى گۆرِانكارى كه‌ش و ئاووهه‌وا له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دووخال):
یه‌که‌م:- شێوه گۆرِانى خولگه‌ى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆردا, چونكه زه‌وى به‌ده‌ورى خۆردا له خولگه‌یه‌كى نیمچه بازنه‌یىدا ده‌سوورِێته‌وه به‌ڵام هه‌میشه به‌و جۆره جێگیرنىیه, جارێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه و جارێك نزیك ده‌بێته‌وه هه‌تا شێوازى سوورِانه‌وه‌كه‌ى ده‌بێته ئیهلیجى (هێلكه‌یى), پاشان ده‌چێته سه‌ر شێوه نیمچه بازنه‌یىیه‌كه‌ى ئه‌وه‌ش له سوورِێكدا كه ماوه‌ى 100هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت, له‌و كاته‌شدا كه خولگه‌كه نیمچه بازنه‌یى بێت زه‌وى هه‌موو رۆژه‌كانى سالڕ به چوونیه‌كى برِه‌گه‌رمى له‌خۆره‌وه وه‌رده‌گرێت, به‌ڵام كه خولگه‌كه هێلكه‌یى بێت له هه‌ندآ رۆژانى ساڵدا زه‌وى له‌خۆر نزیك ده‌بێته‌وه, به‌وه‌ش گه‌رمى زیاتر وه‌رده‌گرێت, ئه‌وه‌نده هه‌یه برِى ئه‌و گه‌رمىیه‌ى كه زه‌وى له‌خۆره‌وه وه‌رىده‌گرێت له‌ساڵێك بۆ ساڵێكى تر به‌به‌رده‌وامى جێگیره.
دووه‌م:- گۆرِرانى ته‌وه‌ره‌ى سوورِانه‌وه‌ى گۆى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆىدا كه‌له‌سه‌ر ئاستى سوورِانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆردا لاره, ئه‌و لارىیه‌ش هه‌موو 41 هه‌زار ساڵێك له 21,8پله‌وه ده‌گۆرِدرێت بۆ 24,5پله كه‌ئێستا ئه‌و لاره گۆشه‌یه 23,4پله‌یه و له‌كه‌م بوونه‌وه‌شدایه, له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوودا ده‌ڵێت: له سه‌رده‌مى (میلانكۆفیتش)دا ئه‌سته‌م بووه كه بیردۆزى گه‌ردوونى بۆچاخى به‌فرین تاقىبكرێته‌وه, هه‌روه‌ها ئه‌سته‌م بوو مێژووى هه‌زاره‌ها ساڵى رابوردووى دروستبوون و توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كان به‌ووردى بزانرێت, له‌به‌رئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى نه‌چه‌سپاو مایه‌وه و چه‌ند كه‌سێكى كه‌م نه‌بێت گرنگیان پآنه‌دا هه‌تا كاتى گه‌شه‌كردنى ته‌قه‌مه‌نى نوآ كه‌توانى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى هه‌زاره‌ها ساڵى رابوردوو دیارى بكات, ئه‌وه‌ش به‌لێكۆڵینه‌وه‌ى پاشماوه‌ى سه‌ده‌ف و قه‌واقیع و زینده‌وه‌ره به‌رایىیه‌كانى ناو قووڵایى ده‌ریاكان به‌وه‌ى ئه‌و نیشته‌نىیانه‌یان له‌قووڵایى ده‌ریاكاندا له‌شێوازى لووله‌ى درێژدا ده‌رهێنا و پله‌ى گه‌رمى نیشته‌نىیه‌كه‌یان به‌ووردى دیارى كرد و له‌وه‌شه‌وه توانیان پله‌ى گه‌رماى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى نیشته‌نىیه‌كه‌ى تێدا دروست بووه دیارى بكه‌ن.
له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوودا هاتووه ده‌ڵێت: درێژى چاخى به‌فرین نزیكه‌ى 100هه‌زار ساڵ ده‌بێت, له‌ماوه‌ى نێوان هه‌ردوو چاخێكى به‌فریندا قۆناغى نێوانیان دێت كه بۆ ماوه‌ى 10-20 هه‌زار سالڕ به‌رده‌وام ده‌بێت, ئێستاش له‌ماوه‌ى كۆتایى قۆناغى گه‌رمبوونه‌كه‌دا ده‌ژین كه 10هه‌زار ساڵه ده‌ستى پآكردووه.
له‌م زانیارىیانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌زه‌وى له‌كاتى نزیك بوونه‌وه‌ى چاخى به‌فرینى نوێدایه, به‌وه‌ش راستێتى فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر. ده‌سه‌لمێت
لێره‌دا خۆشحاڵین ووتووێژى نێوان زانایه‌كى موسوڵمان و پرِۆفیسۆرێكى جیۆلۆجى بخه‌ینه‌رِوو له‌سه‌ر ئه‌م راستىیه زانستىیه, ئه‌ویش زاناى موسوڵمان (عبدالمجید الزندانی)یه له‌گه‌لڕ پرِۆفیسۆر (الفرید كرۆنر)ى ئه‌ڵمانى كه له به‌ناوبانگترین زاناكانى جیهانه له‌جیۆلۆجیادا و له‌ناو زاناكاندا به رِه‌خنه‌كانى بۆ تیۆره‌كانى گه‌وره زانایانى جیهان به‌ناوبانگه.
مامۆستا زندانى ده‌ڵێت: پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى هه‌ر هه‌لێكى راكردنى له‌سه‌ر بابه‌ته ئاینىیه‌كان ببینىیایه لىَى راده‌كرد, بۆ نموونه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه ووتووێژى له‌گه‌لڕ كرا و مامۆستا زندانى پرسیارى لىَكرد: ئایا وو‌ڵاتى عه‌ره‌ب باخ و باخات و رووبار بووه؟ وه‌ڵامى دایه‌وه: به‌ڵىَ, ئینجا پێى ووت: كه‌ى وابووه؟ ووتى: له‌چاخى به‌فریندا كه به‌سه‌ر زه‌وىدا رۆیشتووه كه به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له‌جه‌مسه‌رى به‌ستووى باكوور كه‌ڵه‌كه ده‌بن و پاشان به‌ره‌و باشوور ده‌كشێن, كاتێك له دوورگه‌ى عه‌ره‌بى به‌رِێژه‌یى نزیك ده‌بێته‌وه كه‌ش و ئاووهه‌وا ده‌گۆرِێت, وو‌ڵاتى عه‌ره‌بیش له‌هه‌موو ووڵاتانى جیهان زیاتر ده‌بێته باخ و باخات و رووبار.
مامۆستا زندانى پێى ووت: ئایا جارێكى تر وو‌ڵاتى عه‌ره‌ب ده‌بێته‌وه باخ و رووبار؟ ووتى: به‌ڵام ئه‌وه راستىیه‌كى زانستىیه.
. مامۆستا زندانى ووتى: بۆچى؟ ووتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاخى به‌فرین ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه
ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كانه له‌جه‌مسه‌رى به‌ستووى باكوورى زه‌وىیه‌وه جارێكى تر به‌ره‌و باشوور ده‌كشێن, له رێگاكه‌ىدا له ناوچه نزیكه‌كانى وو‌ڵاتى عه‌ره‌ب نزیك ده‌بێته‌وه, پاشان ووتى: به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و با و بۆران و گێژه‌ڵووكه به‌فرینانه‌یه كه هه‌موو زستانێك له شاره باكوورىیه‌كانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌دات, ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌به‌ڵگه‌كان و زاناكان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تریان پآیه كه‌ئه‌وه راستىیه‌كى زانستىیه, مامۆستا زندانى ووتى: ئه‌وه‌ى تۆ باسى ده‌كه‌یت زاناكان پاش چه‌نده‌ها هه‌وڵى دوور‌و درێژى ده‌رخستنى زانستى و به‌كارهێنانى چه‌نده‌ها ئامێرى وورد نه‌بێت پێى نه‌گه‌یشتوون, به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌رێكى نه‌خوێنده‌وار پێش 1400ساڵ پێمان گه‌یشتووه, پاشان پآى ووت: كێبه‌محمدى ووتووه كه وو‌ڵاتى عه‌ره‌ب باخ و باخات و رووبار بووه؟ خێرا خۆى وه‌ڵامى دایه‌وه و ووتى: رِۆمان (كۆنترین نووسراوى رۆمان پێش 3000 سالڕ نووسراوه به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌ى بیابانى عه‌ره‌ب پێش 10- 15هه‌زار سالڕ له‌مه‌وبه‌ر بووه!) مامۆستا زندانى ده‌ڵێت: زانیم ده‌یه‌وێت له‌و گێژاوه‌ى تآى كه‌وتووه خۆى رزگاربكات, له‌به‌ر ئه‌وه پرسیارێكى ترمان رووبه‌رِووى كرده‌وه و پێمان ووت:
ئه‌ى باشه كێ هه‌واڵىدا پآى كه‌جارێكى تریش زه‌وى عه‌ره‌ب ده‌بێته‌وه به‌باخ و رووبار؟پرۆفیسۆر ماوه‌یه‌ك ده‌ستى كرد به‌بیركردنه‌وه و له‌پاشاندا ووتى:بێگومان ئه‌و زانیارىیانه له‌سه‌ره‌وه به‌نیگا (وحی) نه‌بێت ناگات به‌مرۆڤ.
جا به‌رِێزان كاتێك فه‌رمووده‌یه‌كى وا ده‌بیستین و راستىیه زانستىیه‌كه‌مان له‌لا روون ده‌بێته‌وه, ئه‌وه‌مان له‌لا ده‌سه‌لمێت كه ووته و به‌ڵێنى پێغه‌مبه‌ر -سڵاوى خواى له‌سه‌ربێت- سه‌د له‌سه‌د دێنه‌دى, ئه‌وه‌مان دێته‌یاد كه به‌ڵێنه‌كانى پێغه‌مبه‌ر ته‌نها ئه‌م به‌ڵێنانه‌ى دونیا نه‌بوون به‌ڵكو چه‌ندان به‌ڵێن و هه‌واڵى تر‌ى راگه‌یاندووه له‌باسى به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و دوارِۆژ و كاتى مه‌حشه‌ر, ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ى دیكه‌ش كه له قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌كانىیه‌وه به‌ئێمه گه‌یشتووه, گه‌ر ئێمه دڵنیابووین كه‌وه‌عده زانستىیه‌كان هاتنه‌دى, ئه‌و كاته‌ش دڵنیاده‌بین كه گشت به‌ڵێنه‌كانى تر‌ى دێنه‌دى, كه‌واته خستنه رووى موعجیزه زانستىیه‌كان زیاتر باوه‌رِمان به‌رِۆژى دوایى و به‌ڵێنه‌كانى زیاد ده‌كات, چونكه هه‌ردوو به‌ڵێنه‌كانى دونیا و دوارِۆژ له‌سه‌ر زمانى راستگۆترین كه‌سه‌وه به‌ئێمه گه‌یشتووه.
له‌كۆتایىدا داوا له‌خواى گه‌وره ده‌كه‌ین كه هه‌زاران دروودوسڵاو برِێژێت به‌سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویست و نازداره‌دا كه دونیاى شه‌وه‌زه‌نگى نه‌فامى و دواكه‌وتوویى و كۆنه‌په‌رستى كرده دونیاى رووناكى و زانست و هه‌ولی بۆ زانست.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق