كات

سه ر دا نه كا ن

29‏/07‏/2011

ئه و جا له ئاكرينه ي كه به ده ركايي جه هه ننه م نا و ده بري

بسم الله الرحمن الرحيم




ئه‌و چاله‌ ئاگرینه‌ی که‌به‌ ده‌رگای جه‌هه‌نه‌م ناوئه‌برێت



له‌م دنیایه‌ی که‌تیایدا ئه‌ژین خوای گه‌وره‌ ئاگری به‌مرۆڤه‌کان ئاشناکردوه‌ تاوه‌کوو هه‌میشه‌ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که‌ ئاگری دۆزه‌خ به‌تینوو ئاماده‌یه‌ بۆئه‌وانه‌ی که‌ دورن له‌رێساو یاسای ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌روه‌ك چۆن خوایگه‌وره‌و بالاده‌ست له‌قورئانی پیرۆزدا باسی لێده‌کات و ئه‌فه‌رموێت (أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ (٧١) أَأَنْتُمْ أَنْشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنْشِئُونَ (٧٢) نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِلْمُقْوِينَ).

خوینه‌ری ئه‌زیز ئه‌و وێنانه‌ی که‌له‌م بابه‌ته‌دا به‌دی ئه‌که‌ن وێنه‌ی چاڵێکی ئاگرینه‌ که‌ماوه‌ی (٤٣)ساله‌ به‌رده‌وام کڵپه‌ی ئاگری لێهه‌ڵئه‌ستێت بۆیه‌ ناونراوه‌ ده‌رگای جه‌هه‌نه‌م،ئه‌م چاله‌ ئاگرینه‌ ئه‌که‌وێته‌ ترکمانستان که‌ به‌دوری (٢٥٠)کلم له‌ پایته‌ختی ترکمانستان (عیشق ئاباد) دووره‌

ئه‌مچاڵه‌ ئاگرینه‌ قوڵایه‌که‌ی زیاتر له‌ (٥٠)م قوطره‌که‌ی(١٠٠)م هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ (٤٣) ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ئه‌نجامی که‌وتنه‌خواره‌وی حه‌فاره‌یه‌ی غازی سروشتی له‌کاتی کارکردنیدا له‌وناچه‌یه‌دا ئه‌مه‌ش له‌ساڵی(١٩٦٧)له‌سه‌رده‌می عه‌هدی سوڤیه‌تی پێشوو که‌له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ تاوه‌کوو ئێستا ئه‌م جاڵه‌ ئاگری لینه‌بڕاوه‌و به‌رده‌وام کڵپه‌ی دێت به‌بێ زیاکردن یاخود که‌م کردنی چاڵه‌که‌ هه‌ربۆیه‌ بوه‌ته‌ جێگای زۆرێك له‌سه‌رنجی هاولاتیان و گه‌شتیاران که‌ساله‌ سه‌ردانی ئه‌که‌ن ،ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌ پێکردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ ترکمانستان یه‌کێکه‌ له‌وولاتانه‌ی که‌ ئه‌که‌ویته‌ ئاسیا ی ناوه‌راستوو یه‌کێك بوه‌ له‌ جمهوریه‌تی ئیتیحادی سۆڤیه‌تی که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی ئیسلامن هه‌روه‌ها گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌ گازی سروستیه

خوینه‌ری ئه‌زیز به‌دوری مه‌زانه‌ که‌کڵپه‌و بڵێسه‌ی ئه‌مچاڵه‌ ئاگرینه‌ ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت تاوه‌کو وێنه‌یه‌کی ئاگری دۆزه‌خمان له‌م دنیایه‌دا هه‌میشه‌له‌به‌ر جاودابێت و له‌بیرمان بێت که‌دوربون له‌خواپه‌ریستی و ئیسلامه‌تی پاشه‌رۆژی هه‌ر یه‌کێك له‌م چاله‌ ئاگرینانه‌یه.‌






hell1.png





hell2.png






hell3.png






hell4.png


                                                                 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق