سه ر دا نه كا ن

٢٤‏/٠٨‏/٢٠١١

سوزوخوشه ويستي دايك بو مندال


بسم الله الرحمن الرحيم

ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی دوو ئافره‌ت له‌ چۆڵه‌وانییه‌كدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن ، هه‌ریه‌كه‌یان كوڕێكی خۆی له‌گه‌ڵدا بوو گورگێكیان لێ په‌یدا بوو منداڵێكیانی فڕاند ژنه‌كان له‌ناو خۆیاندا كه‌وتنه‌ شه‌ڕه‌وه‌ , ئه‌ویان ده‌یووت منداڵه‌ براوه‌كه‌ هی من نییه‌ هی تۆیه‌ , ئه‌وی تریشیان هه‌مان قسه‌ی ده‌كرد , بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چوونه‌ خزمه‌ت داود پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌ویش حوكمی ده‌ركرد كه‌ مناڵه‌ زیندووه‌كه‌ هی ئافره‌ته‌ گه‌وره‌كه‌یانه‌ . كه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ سڵێمان پێغه‌مبه‌ریان (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بینی و مه‌سه‌له‌كه‌یان تێ گه‌یاند ئه‌ویش فرمانی دا چه‌قۆیه‌كی بۆ بهێنن , چه‌قۆكه‌یان بۆ هێنا و فه‌رمووی ئیستا ئه‌م منداڵه‌ ده‌كه‌م به‌ دوو كه‌رته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌تان نیوه‌ی ده‌ده‌مێ . كه‌ ئافره‌ته‌ بچوكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بیست قیژاندی و ووتی ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێت كاری وامه‌كه‌، مناڵه‌كه‌ هی ئه‌و ژنه‌یه‌ بیده‌ به‌ ئه‌و , ئیتر سڵێمان پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) حوكمی كرد كه‌ مناڵه‌كه‌ بده‌ن به‌ژنه‌ بچوكه‌كه‌ .

(حدیث صحیح متفق علیه

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق