سه ر دا نه كا ن

١٢‏/٠٨‏/٢٠١١

( خوای گەورە لە هیچ شوێنێك جێگیر نیە )

ئیمام (إبنْ حَجَر العَسْقَلانِی) لە (إِبْن بَطال) ئەگێڕێتەوە: خوای گەورە (جِسْم) لاشە نیە، كەوابوو: پێویستی بە شوێن نیە: تێ‌یدا جێگیر بێ‌، بێگومان خوا لە (أَزَل)دا هەبوو، شوێنیشی نەبو. (فتح الباری) ل512 ب13.
پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) ده‌فه‌رموی :[إِهْتَزَّ عَرْشُ الرَّحْمَنِ لِمَوْتِ سَعْدِ بنِ مُعاذٍ] رواه البخاري ومسلم، واتا : (عَرْش)ی خوا هاتە هەژان لە بەر مردنی سەعدی كوڕی موعاز. جا ئەگەر خوای گەورە لە سەر (عَرْش) بێ‌، ئەویش لەگەڵ هەژانی (عَرْش) ئەهەژێتەوە، ئاشكراشە: هەژان بۆ خوا، كەمی‌و ناتەواوییە، خوای گەورەش پاكە لە هەموو كەمی‌و ناتەواوییەك، كەوابوو: ئەم سیفەتە ناتەواوە بۆ خوا بە كار نایێ‌و ئەڵێین: خوا لە سەر (عَرْش) جێگیر نیە، هەروەكو پێش دروستكردنی (عَرْش) لە هیچ شوێنێك جێگیر نەبو، چونكە شوێن نەبو.
هەروەها (إِبن كَثیر) لە تەفسیری [اَلرَّحْمَنُ عَلَىالْعَرْشِ اسْتَوَى] ئەفەرموێ‌: لێرەدا ئێمە ڕاڕەوی (السَّلف الصَّالح) ئەگرینە بەر: وەكو ئیمام (مالك)‌و (الأوزاعی)‌و (الثوری)‌و (الشافعی)‌و (أحمد)‌و (إسحق بن راهَۆیه)‌و چەندانیتریش لە پێشەوایانی موسوڵمانان لە كۆن‌و تازە، كە ئەڵێن: بەو جۆرەی هاتوە ئەیخوێنینەوە، بە بێ‌چۆنیەتی‌و وێچواندن‌و لەكارخستن، هەروەها واتەی ئاشكرای بۆ خوا بە كار نایێ‌، چونكە هیچ شتێك وەكو خوا نیە. (تَفْسِیر إبن كثیر) ل220 ب2.
وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموی :( هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ) ال عمران ( 7)
واتا: ( ئه‌و خوایه‌ زاتیكه‌ كه‌ قورئانی بۆ سه‌ر تۆ ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه‌ و سلم ) نارده‌ خواره‌وه‌ به‌شیك له‌ ئایه‌ته‌كانی دامه‌زراوه‌ و پایه‌دار و روون و ئاشكران ئه‌وانه‌ بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌كه‌ن و هه‌ندیكی تریشی واتای جۆراو جۆر هه‌لده‌گرن و به‌ ئاسانی نازانریت جا ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌دلیان لاری و لادان هه‌یه‌ حه‌ز له‌ حه‌ق و راستی ناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ شوینی ئه‌و ئایه‌ت ده‌كه‌ون و مانای جۆراو جۆر فراوانیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وی فیتنه‌و ئاشوب و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی دروست بكه‌ن ، یان بۆ ئه‌وی لیكدانه‌وه‌ی هه‌له‌ی بۆ هه‌لبه‌ستن ، له‌ حاله‌تیكدا كه‌ لیكدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ئایه‌تانه‌ هه‌ر خوا خۆی به‌ ته‌واوی ده‌یزانیت ، جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ زانستدا رۆچوون ده‌لین : ئیمه‌ باوه‌ری دامه‌زراومان به‌رهه‌ر هه‌موو ئایه‌ته‌كان هه‌یه‌ كه‌ له‌لان په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه‌ و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ له‌ راستیدا بیجگه‌ له‌ خاوه‌ن بیرو ژیره‌كان یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیناكه‌نه‌وه‌ له‌م قورئانه‌ )

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق