كات

سه ر دا نه كا ن

13‏/08‏/2011

له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد

بسم الله الرحمن الرحيم
جيروك
له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد

هه‌ستى به‌ ئازاريك ئه‌كرد له‌ناو دلیدا، بؤیه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن رؤیشته‌ شارى له‌نده‌ن و پاش پشكنینى زؤر، پزیشكه‌كان بینیان یه‌كيك له‌ خوينبه‌ره‌كانى دلى ته‌سك بووه‌ته‌وه‌ و پيویسته‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بؤ بكريت بؤ بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و خوينبه‌ره‌، ئه‌ویش گه‌رایه‌وه‌ بؤ قاهیره‌ و پيش گه‌رانه‌وه‌ى جاريكى تر بؤ له‌نده‌ن به‌ سئ رؤژ، له‌گه‌ل براده‌ريكى دانیشتبوو، له‌به‌رانبه‌ریشدا قه‌سابخانه‌یه‌كى لئ بوو، ئافره‌تيكى بینى پاشماوه‌ى گؤشت و ئيسقان له‌وئ كؤده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش رؤیشت و پرسیارى لئ كرد كه‌ بؤچى ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئافره‌ته‌كه‌ له‌ وه‌لامدا وتى ميرده‌كه‌م مردووه‌ و شه‌ش كچم هه‌یه‌ چه‌ند مانگيكه‌ تامى گؤشتیان نه‌كردووه
پیاوه‌كه‌ به‌وه‌ زؤر خه‌مبار بوو داواى له‌ قه‌سابه‌كه‌ كرد هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بريك گؤشت به‌و ئافره‌ته‌ بدات، ئینجا ئافره‌ته‌كه‌ نزا و پارانه‌وه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى له‌دله‌وه‌ بؤ كرد، پیاوه‌ نه‌خؤشه‌كه‌ گه‌رایه‌وه‌ مالى خؤى و هه‌ستى به‌ خؤشى و چالاكیه‌ك كرد له‌ لاشه‌یدا، ته‌نانه‌ت بیرى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ نه‌چيته‌ له‌نده‌ن بؤ نه‌شته‌رگه‌رى، به‌لام پاش سووربوونى خيزان و مناله‌كانى بریارى گه‌رانه‌وه‌یدا بؤ له‌نده‌ن، له‌وئ گوئ ى له‌ هه‌واليكى سه‌رسورهينه‌ر بوو

نه‌خؤشییه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى چاك بووه‌ته‌وه‌ و پيویستى به‌ چاره‌سه‌ر نه‌ماوه‌!

پیاوه‌كه‌ به‌ كور ده‌ستى به‌گریان كرد و وتى بازرگانیم له‌گه‌ل خواى خؤم كرد ،، به‌لئ ئه‌و پیاوه‌ بازرگانی له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى كرد، بازرگانییه‌ك كه‌ رزگاربوونى دونیا و دوارؤژى تيدابوو ، چاكه‌ كردن خه‌سله‌تيكى زؤر به‌رز و سیفه‌تيكى زؤر جوانه‌، چاكه‌ كردن له‌گه‌ل به‌نده‌كانى خوا به‌ مال، یان به ‌یارمه‌تى، یان به‌ زانست، به‌خشین و چاكه‌ له‌گه‌ل دایك و باوك و، قه‌رزبژاردن بؤ خه‌لكى و ناوبژى كردن له‌نيوان ناكؤكه‌كان و سه‌ردانى نه‌خؤش و راپه‌راندنى كاروبارى خه‌لكى، هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ خؤشبه‌ختى دونیا و دوارؤژى تيدایه

أبو هريرة‌ ره‌زاى خواى لئ بيت له‌ پيغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بيت ده‌گيريته‌وه‌ فه‌رموویه‌تى يا نساء المسلمات لا تحقرن جارة لجارتها ولو فرسن شاة ،متفق علیه ،واته‌ واته‌ ئه‌ى ئافره‌ته‌ موسولمانه‌كان هیچ شتيك بؤ دراوسيكه‌تان به‌كه‌م مه‌زانن، ئه‌گه‌ر پئ ى مه‌ريكیش بيت ،، هه‌روه‌ها له‌ جابر بن عبدالله ه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ پيغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بيت فه‌رموویه‌تى كل معروف صدقة ،متفق علیه ،واته‌ هه‌موو چاكه‌یه‌ك سه‌ده‌قه‌یه‌ ،، هه‌روه‌ها عه‌بدوللاى كورى موباره‌ك له‌مالى خؤى ده‌به‌خشيته‌ زانایان، كه‌سيكیش له‌ خه‌لكى مه‌رو بیویستایه‌ حه‌ج بكات له‌پاره‌ى عه‌بدوللاى كورى موباره‌ك حه‌جى ده‌كرد، ئینجا قه‌رزى قه‌رزارانیشى ده‌بژارد و مه‌رجی له‌گه‌ل ده‌كرد كه‌ ناوى نه‌هينيت

هه‌نديك له‌ زانایان فه‌رموویانه‌ گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ تواناى چاكه‌ و به‌خشینت هه‌بيت و نه‌یكه‌یت ،، بؤچوونى پزیشكى ئالان لیكس به‌ريوبه‌رى پيشووى په‌یمانگاى النهوض بالصحة له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ليت هاوكارى كردنى خه‌لكى یارمه‌تیده‌ره‌ بؤ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى دل و ده‌روون، چونكه‌ كؤمه‌ككردنى خاوه‌ن پيویستى بیركردنه‌وه‌ له‌ خه‌م و گرفته‌ كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بيته‌ مایه‌ى هه‌ستكردن به‌ ئاسووده‌یى، هه‌روه‌ها ئه‌و تويژه‌ره‌وه‌ وتوویه‌تى مرؤف ناچار نییه‌ ده‌ستى یارمه‌تى بؤ خاوه‌ن پيویستیه‌ نامؤكان دريژ بكات ،به‌لكو ئازاده‌ له‌ دان و نه‌دانى ئه‌و بریاره‌، هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌شه‌ له‌ بریارداندا كه‌ ده‌بيته‌ هؤكاريك بؤ به‌ده‌ستهينانى ده‌ره‌نجامى ده‌روونى چاك بؤ ئه‌وكه‌سه‌ى یارمه‌تییه‌كه‌ پيشكه‌ش ده‌كات، به‌لام به‌پيچه‌وانه‌وه‌ ده‌بینى مرؤف ناچاره‌ یارمه‌تى كه‌س و كار و براكانى بدات

له‌ هه‌ندئ تويژینه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ليبووردن و چاوپؤشی كردن له‌ خه‌لكى و تووره‌نه‌بوون گرنگى زؤرى هه‌یه‌ بؤ چاككردنه‌وه‌ى ليهاتووى سیسته‌مى به‌رگرى مه‌ناعه‌ له‌ مرؤف و پاراستن له‌ جؤره‌كانى نه‌خؤشى، ده‌كريتیش بيلین هه‌موو كرداريكى چاكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببيته‌ مایه‌ى چاكبوونى حالى ده‌روونى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌ناعه‌ له‌ له‌شدا له‌دژ نه‌خؤشى و تيكچوونى بارى ده‌روونى مرؤف

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق