سه ر دا نه كا ن

٢٤‏/٠٨‏/٢٠١١

توبه له كوناح باكت ده كاته وه


بسم الله الرحمن الرحيم

ئه‌بو سه‌عیدی خودری(خوای لێ ڕازی بێت)ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودوسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)گێڕایه‌وه‌و فه‌رمووی له‌سه‌رده‌مانی پێش ئێوه‌دا پیاوێك نه‌وه‌دو نۆ كه‌سی كوشتبوو,گه‌ڕا به‌دوای زاناترین كه‌س له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ پرسیاری لێ بكات یه‌كێكیان بۆ ده‌ست نیشان كرد ئه‌ویش چووه‌ لای و لێی پرسی؟ قوربان من نه‌وه‌دو نۆ كه‌سم كوشتووه‌ ئایا ده‌توانم تۆبه‌ بكه‌م ؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَم دا پێی ووت نه‌خێر تۆ هیچ مه‌جالێكت نییه‌ تازه‌ تۆبه‌ت لێ قبوڵ ناكرێت , ڕقی هه‌ستاو ئه‌ویشی كوشت وكوژراوه‌كان بوون به‌سه‌د كه‌س .

دووباره‌ كه‌وته‌وه‌ گه‌ڕان به‌دوای یه‌كێكی تردا كه‌پرسیاری لێ بكات ئه‌مجاره‌یان زانایه‌كیان بۆ هه‌ڵداو چووه‌ لای و پرسی من سه‌د كه‌سم كوشتووه‌ ئایا مه‌جالی ته‌وبه‌م هه‌یه‌ ؟ ئه‌ویش پێی ووت

به‌ڵێ كێ ده‌توانێت بڵێ ڕێگای ته‌وبه‌ داخراوه‌ ؟ پاشان ئامۆژگاری کرد که ئه م زه ویه ی تاوانی زۆر لێکردووه به جێ بهێڵێت و بچێته ووڵاتێکی تر یان شارێکی تر که هێشتا گوناهی تیادا نه کردووه و ته وبه بکات و نه گه ڕێته وه سه ر تاوانه کانی.. پاشان ئه ویش ڕۆشت به ره و ووڵاتێکی که ، له ڕێگادا مه لائیکه ت هات بۆ گیان کێشانی پاشان مه لائیکه ی به به زه یی و مالائیکه ی سزا هه ر یه که یان ده یان ویست بۆ خۆیانی به رن واتا بۆ به هه شت و جه هه ننه م، پاشان خوای گه وره ئه مری پێکردن که نێوان هه‌ر دوو وولاَته‌كه‌ بپێون بزانن له‌كامیانه‌وه‌ نزیكتره‌كه،‌ سه‌یریان كرد له‌و وولاَته‌وه‌ نزیكتره‌ كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی چاكه‌ كارن وڕووی له‌وێ كردبوو ئیتر فریشته‌ به ڕه‌حمه‌ت گیانی كێشاوخوای گه وره لێی خۆش بوو.

(حدیث صحیح متفق علیه)


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق