سه ر دا نه كا ن

٠٨‏/٠٨‏/٢٠١١

بەڵگەی كەرامات لە قورئان و سوننەت

بسم الله الرحمن الرحيم

 ئه مه له سايتي www.madinaa.com وه لكيراوه

بەڵگەی كەرامات لە قورئان و سوننەت

ئا.ماڵپەری مەدینە
بەڵگەی كەڕامەت لەقوڕئانی پیرۆز
1. خوای گەورە لە چیرۆكی حەزرەتی (مریم) دەفەرمووێ‌: [وَهُزّى اليْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَباًجَنِيّاً] (1) واتە:ئەولقە دارخورمایە بەرەولای خۆت بجولێنەرەوە,بەسەرت دا بەردەبێتەوە خورمای وەها,كەبشێ‌ بۆخواردن. جا ئەو لقە هیشك بوو, بەڵام بە ئەمری خوا سەوز بوەوە, وخورمای پێگەیشتوی لێبەربوەوە بێ‌ ئەوەی كاتی خورمابێت. جا ئەمەش كەڕامەت بوو بۆحەزرەتی (مریم) سەلامی خوای لەسەر بێ‌.
2. هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێ‌:لەبارەی چیرۆكی (أصحاب الكهف): ): [وَلَبِثُوافي كَهْفِهِمْ ثَلاَثَمِئَةِ سِنِينِ وازْدَادُوا تِسْعَاً].(.(2) واتە: مانەوە لەناو ئەشكەوتەكەیان سێ‌ سەد ساڵ, وە نۆساڵیشیان زیاد كرد ,ئینجا مانەوە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لەحاڵەتی خەوتن وەزیندوش بوون وەپارێزراویش بوون لەهەموو بەڵایەك,ئەوەش لەبەر كەڕامەت و ڕێزی خوابو بۆیان.
3. هەروەها خوای گەورە لەبارەی چیرۆكی,هاوڕێی حەزرەتی (سلیمان) (عَلی نَبِیِّنَا ۆعَڵیْهِ الصَّڵاەُ ۆالسَّلام)كەناوی:(اصف بن برخیا)بوو دەفەرمووێ‌: [أنَاآتِيكَ بِهِ قَبْلَ أنْ يَرْتَدَّ اليْكَ طَرْفُكَ] (3) واتە: حەزرەتی (ێ‌صف بن برخیا) فەرمووی: من بۆت دێنم ئەو عەرشە, پێش ئەوەی چاوەكانت بۆلای خۆت بگەرێنیەوە, لەپاش ئەوەی كە تەماشای شتێك دەكەی.
4. هەروەها خوای گەورە لە بارەی چیرۆكی حەزرەتی (زكریا) سەلامی خوای لەسەربێ‌, لەگەڵ حەزرەتی (مریم) دەفەرمووێ‌: [كُلَّمَادَخَلَ عَلَيْهَازَكَرِيَّاالمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزقاً قَال يَامَرْيَمُ انَّى لَكِ هَذَا قَالتْ هُوَمِنْ عِنْدِاللهِ](4) واتە: هەركاتێك حەزرەتی (زكریا) دەچوە ئەو ژورەی كە حەزرەتی (مریم) خواپەرستی لێدەكرد, خواردەمەنی چاو پێدەكەوت, ئەویش لێی پرسیاردەكرد, ئەو خواردەمەنیەت لەكوێ‌ بۆ هاتوە ? حەزرەتی (مریم)ەش دەیفەرموو: لە لایەن خواوە بۆم دێت لە بەهەشت.
1- سورە مریم اڵایە (25).
2- سورە الكهف اڵایە (25).
3- سورە النمل اڵایە (40).
4- سورە ال عمران اڵایە (37).

بەڵگەی كەڕامەت لە فەرموودەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
1. دەگێڕنەوە لە حەزرەتی (أبو هریرە  .رضى الله عنه) ئەویش لە پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم) كە فەرمووی:(هیچ كەس لەناو بێشكە قسەی نەكردوە تەنها سێ‌ كەس نەبێ‌:
یەكەم: حەزرەتی (عیسی).
دووەم: پیاوێك هەبوو لەناو (بنی ئیسرائیل) پێی دەوترا (جُرَیْج) كاتێك نوێژی دەكرد, دایكی هات وبانگی كرد (جُرَیْج) ووتی ئایا وەڵامی بدەمەوە باشترە یان نوێژ بكەم ? دایكەكەش دوعای لێكرد, ووتی: ئەی خودایە نەیمرێنی, تاكو دەم وچاوی ئافرەتانی داوێن پیسی پیشان نەدەی, ئینجا ڕۆژێك (جُرَیْج) لە پەرست گایەك دابوو,ئافرەتێك چو بۆ لای داوای ئیشی خراپی لێكرد, ئەویش ڕازی نەبوو, لەپاشان ژنەكە چو بۆ لای شوانێك, ئیشی خراپی لەگەڵ كرد, ئینجا منداڵێكی بوو, وە بوختانی بە (جُرَیْج)كرد, و ووتی ئەو منداڵە لە (جُرَیْج)ە, خەڵكەكەش چونە لای (جُرَیْج) پەرستگاكەیان شكاند, وە دایان بەزاند وجنێویان پێدان, لەپاشان (جُرَیْج) دەست نوێژێكی شوشت و نوێژی كرد, ئەوجا هاتە لای منداڵەكە, ووتی: ئەی منداڵ كێ‌ بابتە? منداڵەكەش وەقسە هات و ووتی: شوانەكە بابمە ئینجا,خەڵكەكە,پەشیمان بوونەوە, و ووتیان پەرستگاكەت بۆ دروست بكەینەوە لەزێڕ? ووتی نەخێر دەبێ‌ بۆم لەقوڕ دروست بكەنەوە  ئەوەش كەڕامەت بوو بۆ (جُرَیْج)
سێیەم: جارێكیان ژنێك منداڵێكی خۆی پێ بو كە شیرە خۆرە بوو, لەكاتێك گەنجێكی جوان كە خاوەن ڕوخسار و سیمایەكی جوان بوو, بەلای ژنەكەدا تێپەڕی ژنەكە ووتی: ئەی خودایە كوڕەكەی منیش وەكو ئەو گەنجە لێبكە, منداڵە شیرەخۆرەكە بە زوبان هات و ووتی: ئەی خودایە وەكو ئەو گەنجەم لێنەكەی, لەپاشان بە لای ئەوژنەدا تێپەڕی ژنێك خەڵك باسیان دەكرد بەخراپە دەیان ووت ئەو ژنە دزی كردیە زینای كردیە وە سزاش درابوو, ژنەكەی خاوەن منداڵ ووتی: ئەی خودایە كوڕەكەی من وەكو ئەو ژنە لێمەكە منداڵەكە ووتی: ئەی خودایە وەكو ئەو ژنەم لێبكە, ئینجا دایكەكە لێیپرسی لەبارەی ئەو وەڵامانەی , منداڵەكە ووتی: ئەو گەنجەی كە تۆ وتت خودایە منداڵی من وەكو ئەولێبكە ئەو زۆردارێك بو لە زۆر دارەكان منیش پێم خۆش نەبو وەكو ئەوم لێبێت, بەڵام ئەوژنە گوتراوە كە زینای كردوە زیناشی نەكردوە, وە گوتراوە دزی كردوە, دزیشی نەكردوە, وە ئەو ژنە دەڵێت خودا بەسمە كە ئاگای لێم بێت.
اخرجه البخاری (2215) ومسلم (6884) وأحمد (2/307-308)
2. چیڕۆكی ئەو سێ‌ كەسانەی چونە ناو ئەشكەوتەكە, وە كە بەردەكە لەپێش دەركی ئەشكەوتەكە لاچوو, لەپاش ئەوەی كە دەركی ئەشكەوتی گرتبو. اخرجه البخاري (4/369),ومسلم (2743).
3. هەروەها حەزرەتی (أبو هریرە  .رضى الله عنه) بۆمان دەگێیڕێتەوە لە پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) كە فەرمووی: ((ڵقَدْكَانَ فِیمَنْ قَبْڵكُمْ مِنَ اڵاُمَمِ مُحَدَّثونَ, فَأِنْ ێكُ فی اُمَّتِی أَحَدٌ فَانَّهُ عُمَرُ)). واتە: بەڕاستی هەبوو لە ئوممەتەكانی پێش ئێوە, كەسانێك لە لایەن خوا شتیان پێدەگوترا, ئەگەر لەئوممەتی من كەسێك لەوان هەبێ‌ ,ئەوە حەزرەتی (عمر)ە. اخرجه البخاري (7/40) ,ومسلم (2398).

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق