كات

سه ر دا نه كا ن

25‏/07‏/2011

داوه كه ري زيينا به شيما ن بووه!!!!!!!!!!

كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك..!!

سه‌يرى ئه‌و دايكه‌ بكه‌ن چۆن ڕێگه‌ به‌ كچه‌كه‌ى ده‌دات زينا بكات!!!
دايكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێى ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ له‌ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌وه‌ ئابڕووبه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ڕووى شه‌رعيه‌وه‌ حه‌رامه‌ و گوناهێكى گه‌وره‌يه‌ …..به‌ڵام كچه‌ هه‌ر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌ى و زۆر له‌ دايكى ده‌كات، ئه‌ويش ڕازى ده‌بێت به‌ڵام به‌ مه‌رجێك…. چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌يه‌كى ئه‌خاته‌ به‌رده‌م كه‌ ئه‌بێ تا كۆتايى به‌رده‌وام بێت ,,, كچه‌ش ڕازى ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌يه‌ چى يه‌؟
دايكه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌يانى كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ بچۆره‌ به‌رده‌م ماڵى سوڵتانى ئه‌و ووڵاته‌ى ئه‌وان تێيدا ده‌ژين….. كاتێ كه‌ سوڵتان به‌و شوێنه‌يا تێپه‌ڕى خۆت ببورێنه‌ره‌وه‌……
كچه‌ش كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ ئه‌و ئامۆژگاريه‌ى دايكى پێي ووت به‌جێى هێنا كاتێ كه‌ گه‌شته‌ به‌رده‌م سوڵتان بوورايه‌وه‌ …سوڵتانيش يه‌كسه‌ر كچه‌ى هه‌ستان و گرنگى پێدا تا هاته‌وه‌ سه‌ر خۆى كچه‌ش زۆر سوپاسى كرد.
كه‌ چووه‌وه‌ لاى دايكى ووتى ئه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ى دووه‌م چي يه‌ ؟؟
ووتى : هه‌مان ئيش ئه‌مڕۆ كردت بڕۆ دووباره‌ى بكه‌ره‌وه‌ كاتێ كه‌ سوڵتانت بينى….
كچه‌ش بۆ ڕۆژى دوايى هه‌مان كارى كرده‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جياواز بوو سوڵتان لاى بۆ نه‌كرده‌وه‌ ته‌نها وه‌زيره‌كه‌ى نه‌بێت….. كه‌ بۆ دايكى گێڕايه‌وه‌ ئه‌ويش پێى ووت ئه‌بێ بۆ جارێكى تر ئه‌و كاره‌ بكه‌يته‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان كات، كچه‌كه‌ش هه‌رچه‌نده‌ پێى باش نه‌بوو به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندى نواند… بۆ جارى سێهه‌م كاره‌كه‌ى سێ باره‌ كرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌زير نه‌چوو به‌لايا به‌ڵكو به‌رده‌سه‌كانى وه‌زير له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ لايان برد هه‌ندێكيشيان زۆر به‌بێ موبالات به‌لايدا تێپه‌ڕين و بێ نرخانه‌ سه‌يريان كرد ته‌نانه‌ت هه‌ندێكى گاڵته‌يان پێكرد و قسه‌ى ناشرينيان پێ ووت و كاتێ كه‌كه‌وتبوو شه‌قيان لێدا !!! ئه‌م ديمه‌نه‌ زۆر ئازارى به‌ كچه‌كه‌ گه‌ياند بۆيه‌ كه‌گه‌ڕايه‌وه‌ زۆر گريا و ديمه‌نه‌كه‌ى بۆ دايكى گێڕايه‌وه‌ دايكيشى پێى ووت :
كچى شيرينم زينا كردنيش هه‌روه‌ك ئه‌و ديمه‌نه‌ وايه‌ كه‌ تۆ بينيوته‌… كاتێ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌يت يه‌كه‌م جار و سه‌ره‌تا كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند يان خاوه‌ن پله‌ و پايه‌ به‌و شێوه‌يه‌ هه‌وڵت بۆ ئه‌يا پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌پله‌ى ئه‌وان كه‌مترن…….تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ بێ نرخ ده‌بيت كه‌ كه‌سانى هه‌ژار و بێ پله‌ و پايه‌كانيش نرخت بۆ دانانێن و به‌و شێوه‌يه‌ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن…….بۆيه‌ له‌وه‌ تێ بگه‌ ڕاسته‌ بۆ يه‌كه‌م جار هه‌ندێ كه‌س چه‌ند گرنگ و گه‌وره‌ش بن گرنگيت پێ ده‌ده‌ن وه‌ك نێچيرێك تا ڕاوت ده‌كه‌ن،كه‌ ڕاويان كرديت زۆر بێ نرخانه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن……
ئايا ئێسته‌ ده‌ته‌وێ زينا بكه‌ى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له‌و كاته‌يا كچه‌ هه‌ستى به‌هه‌ڵه‌ى خۆى كرد و په‌شيمان بوه‌وه‌ و زۆر گريا و زۆر سوپاسى دايكى كرد وو پێى ووت هه‌رگيز كارى واناكه‌م هه‌رچۆنێك بێت چونكه‌ كارێكى زۆر بێزراو و ناشرين و ئابڕووبه‌ره‌ و تاوانێكى گه‌وره‌يه‌.
تاوانى زينا وه‌ك شووشه‌ وايه‌ ئه‌گه‌ر شكا چاك بوونه‌وه‌ى مه‌حاڵه‌….
سه‌ره‌ڕاى بێزاوى و بێ نرخى ئه‌م كاره‌ له‌ دونيا سزايه‌كى سه‌ختيشى هه‌يه‌ له‌ قيامه‌تدا………بۆيه‌ ئاگاداربن نه‌كه‌ونه‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌… چونكه‌ په‌شيمانى دادت نايات ..بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌ هه‌تا له‌ دنيادان بير له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆلاى خواو ته‌وبه‌يه‌كى ڕاست بكه‌ن چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ڕه‌حمه‌تێكى فراوان و لێبوورده‌يه‌كى گشتى يه‌ بێ هيوا نه‌بن هه‌تا له‌ دنيادا ماون و كار له‌كار نه‌ترازاوه‌…..به‌هيواى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر تاوانێك كه‌ خواى گه‌وره‌ توڕه‌ بكات………

سوباس بو خويندنه وه ت جاوه ر وا ني زياتربين
له ئيسلام كه له ك

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق