كات

سه ر دا نه كا ن

29‏/07‏/2011

روداوي سيوه كه

بسم الله الرحمن الرحيم
                                             
ڕوداوی سێوه‌که‌

ڕۆژێکیان پیاوێک به‌ ته‌نیشت باخێکی سێو تێده‌په‌ڕێت ،سه‌یری کرد سێوێک له‌ زه‌وی که‌وتووه‌ ئه‌ویش هه‌ڵیگرته‌وه‌و ده‌ستی کرد به‌خواردنی و هه‌مووی خوارد.
پاشان له‌گه‌ڵ نه‌فسی خۆی که‌وته‌ قسه‌کردن و لۆمه‌ی خۆی کرد له‌ خواردنی ئه‌م سێوه‌ که‌ هه‌قی ئه‌و نیه‌، بڕیاری دا که‌ خاوه‌نه‌که‌ی بدۆزێته‌وه‌ وه‌ پێی بڵی یان ئه‌وه‌ته‌ لێی ...خۆشبێت و گه‌رده‌نی ئازاد بکا ،یان ئه‌وه‌ته‌ هه‌قی چه‌نده‌ پاره‌ی بداتی.
پاشان چووه‌ لای خاوه‌ن باخه‌ سێوه‌که و ڕووداوه‌که‌ی بۆ گێراوه‌.....
خاوه‌ن باخه‌که‌ زۆر سه‌ری سورما له‌ ده‌ست پاکی ئه‌م مرۆڤه‌. پاشان پێی ووت ناوت چیه‌؟
پیی ووت ناوم ثابته پێی ووت لێت خۆش نابم ته‌نها به‌ مه‌رجێک نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کچێکم هه‌یه‌ ده‌بێت بیخوازی...
وه‌ بشزانه‌ که‌ کچه‌که‌م کوێره‌ و که‌ڕه‌و شه‌له‌!!
وه‌ پێی ووت یان کچه‌که‌م ده‌خوازی یانیش لێت خۆشنابم له‌ خواردنی ئه‌م سێوه‌،،،،
ثابتیش زۆر بیری کرده‌وه‌و داما و له‌ نێوان عه‌زابی دونیاو عه‌زابی قیامه‌ت وه‌ له‌ترسی ئاگری دۆزه‌خ ڕازی بوو که‌ کچه‌که‌ی بخوازێت که‌ کۆر و که‌ڕو شه‌له‌!!!
پاشان که‌ کچه‌که‌ بووه‌ خێزانی و هاته‌ لای سه‌ری کرد له‌جوانی و زانایی و به‌ ته‌قوای ئه‌م کچه !!
وه‌ زۆر سه‌یری پێهات له‌گه‌ڵ قسه‌کانی باوکی کچه‌ یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه‌، لێی پرسی بۆچی باوکت ووتی که‌ تۆ کوێری و که‌ڕی و شه‌لی؟؟
کچه‌که‌ش ووتی که‌ من کووێرم به‌رامبه‌ر دیتنی شتی حه‌رام،،
وه‌ که‌ڕیشم به‌رامبه‌ر گوی بیسی و ووتنی ئه‌و شتانه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ تووڕه‌ ده‌کات..
وه‌ شه‌لیشم بۆ ڕۆیشتن بۆ شوێنی حه‌رام.
پاشان ثابت ئه‌م کچه‌ی خواست و له‌ به‌رهه‌می ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ زانایه‌کی گه‌وره‌ له‌ دایک بوو ئه‌ویش ئیمامی ((ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نه‌عمان ئیبن ثابت ))بوو ...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق