بيشوازي له ما نكي ره مه زا ن!!
بسم الله الرحمن الرحيم
برایانی ئیماندارم چهند رؤژيكی كهمی ماوه پيشوازی دهكهین له میوانيكی زؤر ئازیزو مانگيكی زؤر گهورهو پربهرهكهت دهكهین، ودووری نيوانی ئيمهو ئهم میوانه چهند كاتژميريكی ماوه، ئهم میوانه بهريزهش مانگی رهمهزانی پیرؤزه مانگی هاتنهخوارهوهی قورئان ،بؤرينمایی وهیدایهتی گشت ئادهمیزاد، مانگی رژانی رهحمهتی خودا، مانگی ليخوش بونی تاوان وگوناه، مانگيكه دهرگاكانی بهههشت تيیدا دهكرينهوه، ودهرگاكانی دؤزهخ دادهخرين، و شهیتانهكان تيیدا كؤت و زنجیر دهكرين، مانگيكه شهويكی تيدایه پاداشتی عیبادهت كردن لهو شهوهدا چاكتره له ههزار مانگ
برای ئیماندار ئایا ئهزانی پيغهمبهری خودا صلى الله عليه وسلم چ خؤزگهیهكی دهخواست لهژیانی موبارهكیدا؟
بهلئ خؤزگهكهی ئهوه بوو دوعای دهكرد كه خودا تهمهنی بدات تابگاته ئهو مانگه، ئیمامی ئهحمهد ریوایهتی كردووه له پيغهمبهری خوداوه صلى الله عليه وسلم كهفهرموویهتی اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلغنا رمضان، واته ئهی خودایه مانگی رهجهب و شهعبانمان بهرهكهت دار بكه و بمان هيلهو وبمان گهیهنه مانگی رهمهزان،وه حیكمهت له لهداواكاری پيغهمبهری خودا صلى الله عليه وسلم بؤگهشتن بهو مانگه ئهوهیه چونكه مانگی رهمهزان خودای گهوره تایبهتی كردووه به دهست كهوتنی خيرو حهسهناتی زؤر گهورهو پله بهرز، وهبهريزترین مانگی خودایه، جا بابزانین چؤن پيشوازی له میوانه خؤشهویسته دهكهین، وچیمان بؤ ئاماده كردووه بهپئ ی سوونهتی پيغهمبهری خودا
يهكهم جار دوای دوعا كردن بؤ گهیشتن بهومانگه نازداره وهكو باسمان كرد، لهگهل بینینی ئهو مانگه پيرؤزهوه بهئاسمانهوه ئهم زیكره بخوينین كه پيغهمبهری خودا صلى الله عليه وسلم فهرموویهتی الله أكبر، اللهم أهله علينا باليمن والإيمان، والسلامة والإسلام، ربي وربك الله ،ئيمامي ترموزي ريوايهتى كردووه
چاكترین پيشوازی ئهومانگه بهريزه ئهوهیه پيشوازی بكهین به تهوبهی راستهقینه لهههموو جؤره گوناهيك، چونكه بهراستی ئهوكهسهی لهو مانگه تهوبه نهكات كهی تهوبه ئهكات، بهلئ پيشوازی بهوه دهبيت زؤرچاكه كردن له كردنی نويژه فهرزهكان به جهماعهت له مزگهوتدا وخويندنهوهی قورئان و زؤر زیكری خوا كردن و داوای ليخؤشبوون و وهبهخشینی مال لهرئ ی خوداو ههموو جؤره كاريكی چاكهو خير
بهداخهوه بهشيكی زؤر له موسلمانان چهند رؤژه خؤیان ئاماده دهكهن بؤ مانگی رهمهزان به كرینی خواردهمهنیهكی زؤرو چيشتخانه دهرازيننهوه وهك ئهوهی مانگی رهمهزان لای ئهوان مانگی خواردن و خواردنهوهو نووستن و تهمبهلی یه، نهگ مانگی عیبادهت و خواپهرستی وكؤشش كردن بيت
براكهم ، ههموو كاتيكی ئهو مانگه بهههل بزانه وبیرهخسينه بوكاری خيرو تاعهت، چونكه چهند رؤژيكه به خيرایی دهروات و له دهستی خؤتی مهده ،پاشان رؤژوهكهت بپاريزه له تيكهل بوونی ههموو جؤره گوناه و خراپهیهك، ههتا ئهگهر یهكيك جوين و قسهی ناشیرینی پئ ووتی تؤ وهلامهكهت تهنها ئهمه بيت إني صائم، إني صائم.، واته بلئ من بهرؤژووم، من بهرؤژووم ،ئیمامی بوخاری ريوايهتي كردووه
ههروهها زؤر دوعا كردن له كاتی رؤژو شكاندن دا چونكه پيغهمبهری خودا صلى الله عليه وسلم دهفهرموئ ثلاثة لا ترد دعوتهم الصائم حين يفطر، والإمام العادل، ودعوة المظلوم ،ئيمامي يرموزي ريوايهتي كردووه ،واته سئ جؤره كهس دوعایان رهت ناكريتهوه موسلمانی به رؤژوو بوو كاتئ رؤژوو دهشكينيت، و پيشهوای موسلمانی دادپهروهر، ودوعای مرؤفی زولم ليكراو
وهسوونهته كه رؤژووت شكاند ئهم دوعایه بكهیت ذهب الظمأ، وابتلت العروق، وثبت الأجر إنشاء الله ، ئيمامي ئهبوداود ونهسائي ريوايهتيان كردووه ،پاشان ههر دوعایهكی تر حهز دهكهیت بیكه بؤخؤت
ههروهها كردنی نويژی تهراویح به جهماعهت ههموو شهوهكان لهگهل ئیمامی مزگهوت دا چونكه پيغهمبهری ئازیزمان مژدهی داوه بهموسلمانان وفهرموویهتی من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه ،ئیمامی بوخاری ريوايهتي كردووه ،واته ههر كهسيك قیامی رهمهزان-نويژی تهراویح-بكاته بهدليكی پر له باوهروه وهمهبهستی رازی بوونی خوداو پاداشتی بيت، ئهوا خوا له گوناههكانی پيشووی خؤش دهبيت
لهكؤتایی دا له خودای گهوره دهپاريمهوه كه عومرمان دريژ بكات بگهین بهم مانگه پیرؤزهو چهند جارو چهند جاری تر، وهیارمهتیمان بدات بؤ بهرؤژووبونی رؤژهكانی وههلسان بهكردنی شهو نويژو تهراویحهكان، وهخودای گهوره بمانگيريت له قهبول كراوانی ئهم مانگه پیرؤزهو گهردنی خؤمان ودایك و باوك مان و گشت ئیمانداران ئازاد بكات له ئاگری دؤزهخ، چونكه ههرخؤی ليبووردهو بهخشندهیه
نوسيني
ماموستا عبدالله صادق
بيداجونه وه ي به ريوبه را يه تي سا يتي اسلام كورد+اسلام كه له ك
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق